ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری رێبەر

10:14 - 2022-05-16
هەمەرەنگ
597 جار خوێندراوەتەوە

لە دووتووێی 120 لاپەڕەدا ژمارە 11ی گۆڤاری «رێبەر» چاپ و بڵاوکرایەوە. لەم ژمارە نوێیەی گۆڤارەکەدا چەندین بابەتی مێژوویی و رووناکبیریی و ئەدەبی و هونەری بڵاوکراوەتەوە، لەوانە: «بنەما جیۆستراتیژییەکانی هێزەکانی ئەمریکا. رۆڵی هەتیو. بۆرژوازی لاواز و ئیسلامگەرایی بەهێز. ئەلبێرت کامۆ مرۆڤی یاخی. گیانی بەرەنگاری لە شیعرەکانی شەهید «مەلا عەلی»دا. پێشمەرگە و بەهاکانی ورەبەرزی. بیرەوەرییەکانی مستەر همفر. گۆڤاری رێبەر لە ئینسکلۆپیدیای یەکێتیی نیشمانیی کوردستاندا. جەنگی دەرونی. عیراق وڵاتی کودەتا سەربازییەکان. دەزگای تەندروستی پێشمەرگە یان نەخۆشخانەی شۆڕش. یادێک لە رەشۆل. ئایا بوونەوەری ئاسمانی بوونی هەیە. سەربازە ونەکان. گەڕانەوەی کورد بۆ بەغدا. پێنج رۆبۆتی سەربازی.
«رێبەر» گۆڤارێکی وەرزی پێشمەرگانەی هەمەڕەنگە، مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگە دەریدەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان