یەکەم سەردانی ئەلبورهان دوای پێنج مانگ لە جەنگ

12:01 - 2023-08-30
جیهان
249 جار خوێندراوەتەوە

عەبدولفەتاح ئەلبورهان سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەریی سودان، سەردانی میسری کرد و لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر لە شاری ئەلعەلامین پێشوازی لێکرا، ئەمەش دوای پێنج مانگ لە جەنگی سودان.
لە سەردانەکەیدا بۆ میسر، عەبدولفەتاح ئەلبورهان وتی: سوپای سودان پابەندە بە دامەزراندنی قۆناغێکی راگوزەری راستەقینە، دواتر هەڵبژاردنێک کە تێیدا گەلی سودان کێیان دەوێت هەڵیبژێرن، جەختی لەوەشکردۆتەوە کە هێزە چەکدارەکانی سودان هیچ مەیلێکیان نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات، یان بەردەوامبوون لە حوکمڕانی سودان.
ئەلبورهان، دوای دانوستانەکانی لەگەڵ سەرۆکی میسر، ئەو کەسانەی تۆمەتبار کرد کە بە «گرووپی یاخیبوو» وەسفی کرد، بە ئاماژەدان بە هێزەکانی پشتیوانی خێرا، بە ئەنجامدانی “هەموو تاوانە قێزەونەکانی سودان، داوای لە جیهان کرد کە حوکم لەسەر ئەو شتانە بدەن کە لە سودان روودەدەن وەک «هەوڵێک لەلایەن گروپێکی یاخیبووەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات»
عەبدولفەتاح ئەلبورهان دووپاتیکردەوە کە سوپای سودان لە هەوڵی ئەوەدایە کۆتایی به شەڕی سودان و کۆتایی بەو کارەساتەی ئێستا بهێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان