نیاز ئه‌بوبه‌كر ساڵح
به پێویستم زانی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی له‌سه‌ر (10) پارچه شیعری شاعیر نه‌جات رۆستی بكه‌م.
له‌ڕووی میتۆدی ده‌روونییه‌وه ده‌رخستنی خاڵی سه‌ره‌كی لای شاعیر ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌روونی شاعیر هه‌یه، ئه‌ویش چاوه‌ڕوانییه نه چاوه‌ڕوانی كۆتایی دێت، نه شاعیریش بێزارده‌بێ له چاوه‌ڕوانی، چونكه ئارامی یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شاعیر له‌پێناوی له ده‌ستنه‌دانی خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا خۆڕاگره هه‌تا دواهه‌ناسه به‌هیواوه ده‌ژی چاوه‌ڕوانی له چاوه‌كانی شاعیر به‌دیده‌كرێ، ده‌مه‌وێ له‌ڕێگه‌ی ده‌ستنیشانكردنی ئازاری چاوه‌ڕوانی لای شاعیر به خوێنه‌ر و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بگه‌یه‌نم كه له‌خۆشه‌ویستییه‌وه ده‌ئاڵێن و ده‌بێت قبووڵی ئه‌و خۆشی و ناخۆشییانه بكه‌ن كه خۆشه‌ویستی پێیان ده‌به‌خشێ، چونكه چاره‌نووس بڕیارێكی سه‌خت له‌سه‌ر داهاتووی مرۆڤ ده‌دات.
شیعره‌كان ناونیشانیان بۆ دانه‌نراوه به‌شێوه‌ی ئازاد نووسراون به كورتی و پوختی داڕێژراون له‌ڕووی یه‌كێتی بابه‌ته‌وه هه‌ریه‌ك له شیعره‌كان ته‌واوكه‌ری ئه‌وه‌ی تره، زمانێكی كوردی په‌تی ساده و ساكار نووسراوه كه هه‌موو كه‌س لێی تێده‌گات له خه‌یاڵكی جوانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه، له‌ڕووی بڕگه‌وه په‌یڕه‌وی بڕگه‌ی كوردی ره‌سه‌نی كردووه به كێشی په‌نجه‌ی خۆماڵی بڕگه ده‌كرێ زیاتر كێشی بڕگه‌ی (2،3، 4، 6،8) به‌كارهێناوه. هونه‌ری ره‌وانبێژی كه‌م به‌كارهێناوه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ریدا زۆر به بوێری و هۆشیاری باسی خۆی و ئه‌و ده‌كات، سه‌رجه‌م شیعره‌كانی سه‌ر به‌ڕێبازی رۆمانتیكه وشه‌ی شه‌و یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شاعیرانی رۆمانتیك كه زۆر به‌كاری دێنن خه‌یاڵ بنه‌مای داهێنانه، شیعره‌كانی ته‌نها باسی بارودۆخی خۆی و بێباكی ئه‌و ده‌كات.
له نێوان هاتن و نه‌هاتنی تۆدا
چاوه‌ڕوانییه‌ك هه‌یه
هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت
چاوه‌ڕوانی ئه‌و هه‌سته‌یه شاعیری له نێوان هاتن و نه‌هاتندا هێشتۆته‌وه و كۆتایی نایه‌ت، پێده‌چێت ئه‌و كه‌سێكه كه هیچ له خۆشه‌ویستی نازانێ كه‌سێكی دڵ ره‌قه بێباكه له‌و ئازاره‌ی شاعیر ده‌یچێژێ، پێده‌چێت شاعیر ئه‌و وه‌ك مه‌حاڵێك ببینێ، ئه‌م قۆناغی دوور به‌دووره واتا قسه‌یان نه‌كردووه یان ئه‌و دڵنییانییه له خۆشه‌ویستی شاعیر هه‌ر بۆیه گرنگی به لایه‌نی هه‌ست و سۆزی شاعیر نادات زۆر جار مرۆڤ ئالووده‌ی كه‌سێ ده‌بێ كه هیچ له خۆشه‌ویستی نازانێ ناتوانێ خۆی یه‌كلابكاته‌وه بڵی منیش تۆم خۆش ده‌وێ، نه ئه‌وه‌یه بڵێ من تۆم خۆش ناوێ هه‌ر بۆیه دڵی شاعیر وه‌ك راوچییه‌كی ونه به‌دوای ئه‌وی بێهه‌ستدا راده‌كات.
به‌چاوی تۆ
له‌دواكه‌وتنت تووڕه نیم
ته‌نیا دڵم ترپه ترپی خێراتر بووه
له نێوان
هاتن و نه‌هاتندا
لێره‌دا شاعیر چاوه‌ڕێی هاتنی ئه‌وه له‌ناو ئه‌م چاوه‌ڕوانییه شڵه‌ژانی ده‌روونی به روخساری شاعیره‌وه هه‌یه وه‌ك كه‌سێكی تووڕه ده‌رده‌كه‌وێت لێدانی دڵی شاعیر خێراتره دوودڵه له‌وه‌ی بێت یان نه‌یه‌ت، شاعیر به دڵ ده‌ڕوانێته چاوه‌ڕوانی ئه‌و ئازاری هاتن و نه‌هاتن ده‌چێژێت، چونكه مرۆڤی عاشق هیچ كات ناتوانێ ئه‌و له یاد بكات له نێوان هاتن و نه‌هاتنی ئه‌ودا وه‌ك مۆم بۆ ئه‌و ده‌توێته‌وه. به‌دڵ ئازار ده‌چێژێ هه‌ركات مرۆڤ گوێی له ده‌نگی دڵی گرت دنیایه‌ك جوانی ده‌بینێت و چاوه‌ڕوانییه‌كی تاڵ ده‌چێژێت.
ماڵئاواییت
بوو به درێژترین قه‌سیده‌ی
ته‌نیاییم
ئه‌و كاته‌ی ئه‌و ماڵئاوایی مرد به كۆتا دێڕ وتی ماڵئاوا گه‌وره‌ترین و دوورودرێژترین قه‌سیده‌ی ته‌نیایی به شاعیر نووسی، ماڵئاوایی له جوانییه‌كانی رۆح له خه‌یاڵه‌كانی خۆشه‌ویستی له‌و وشه‌و ده‌سته‌واژه و رستانه‌ی كه خۆشه‌ویستی به زمانی رۆح ده‌نووسییه‌وه، له‌دوای ماڵئاوایی ماڵئاوایی زۆر شتی له شاعیر سه‌نده‌وه وه‌ك ئارامی رۆح له ته‌نیاییدا شاعیر ئازاری ته‌نیایی و دڵه‌ڕاوكێ و بێهیوایی ده‌چێژێ هه‌موو شته‌كانی ده‌وروبه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی به‌ڵام ئه‌م وه‌ك خۆی نییه ماڵئاوایی پێ قبووڵ ناكرێ، له ته‌نیایی رۆحدا دڵی كه‌رت كه‌رت بووه وشه‌ی ماڵئاوایی هه‌موو ژیانی شاعیری وێران كرد، چونكه شاعیر هیچ شتێ شك نابات كه ئازار و بۆشایی خۆشه‌ویستس پێ پڕبكاته‌وه.
نیوه شه‌وه
كزه‌ی جه‌رگم
كه‌ی دێت و كۆتایی
به خه‌یاڵی
هه‌میشه‌ییم دێنی
شاعیر له نێوان جوانترین خه‌یاڵی ئه‌و و چاوه‌ڕوانی پڕ له ئه‌وین تاساوه له‌م ناوه‌خته‌ی شه‌و ئازاری هاتن و نه‌هاتن ده‌چێژێ ئه‌م خه‌یاڵه كۆتایی نایه‌ت واتا شاعیر له ناوجه‌رگه‌ی خه‌یاڵیشدا هه‌ر چاوه‌ڕێیه، خۆشه‌ویستی راسته‌قینه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤی عاشق هه‌یه ته‌نانه‌ت شه‌وان رێگری له خه‌وتن ده‌كات مرۆڤ به‌ره‌و خه‌یاڵ و هه‌ورازی نه‌هاتنی ئه‌و ده‌بات ته‌پا وتلی به‌ناو رۆحی ئه‌و پێده‌دات، مرۆڤ له نێوان خه‌یاڵ و به‌ئاگابوون هه‌تا به‌یانی به‌جێده‌مێنێ جارێ دێته‌وه ناو واقیع و جارێ له‌ناو خه‌یاڵی ئه‌ودا ده‌تاسێ راستییه‌كان ده‌بینێ، ئه‌وه له رۆژدا ناوترێ به ده‌م خه‌و خه‌یاڵی چاوه‌ڕوانی دێته سه‌ر زاری شاعیر بانگی ده‌كات رازی دڵ ده‌رده‌بڕێ به هێواشییه‌ك مه‌گه‌رشاعیر خۆی بیبیستێ و خۆی ئازاره‌كه‌ی بچێژێ، نیوه‌شه‌و مه‌نزڵگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه چاره‌نووسی به خۆشه‌ویستییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌ستۆته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌س له ده‌وروبه‌ری نه‌بێ ته‌نها ئه‌وه و به‌س.
له نێوان
من وتۆ
تۆ و ئه‌و (واو) ه‌یه
ده‌كرێ له چاوی تۆ
به بچووكی و گه‌وره‌ی ببینرێت
بۆ مانه‌وه و رۆیشتنت
لێره‌دا شاعیر دوو جۆر لێكدانه‌وه بۆ ئه‌و ( و) ده‌كات كه له نێوان وشه‌ی (من و تۆ) هه‌یه، جارێ به‌گه‌وره‌ی ده‌یبینێ بۆ مانه‌وه‌یان پێكه‌وه چونكه گه‌شبینه واتا ئه‌م و ئه‌و یه‌كن، له رووی رێزمانییه‌وه (و) ئامڕازی لێكده‌ره بۆ به‌ستنه‌وه‌ی دوو وشه كه له رووی واتاوه بگونجێن پێكه‌وه، كه‌واته شاعیر ده‌یه‌وێ بڵێ ئه‌و (و) نێوان من و تۆ به‌گه‌وره‌ی ده‌یبینی وانزیكین له یه‌كتره‌وه، یاخود ئه‌گه‌ر دوو كه‌س په‌یوه‌ست نه‌بن به‌ڕۆح و گیانی یه‌كتر ناوترێ من و تۆ: یاخود دوو كه‌س نهێنییه‌كی جوان له نێوانیاندا هه‌یه بۆیه په‌یوه‌ست كراون، جارێكی‌تر شاعیر لێكدانه‌وه ده‌كات بۆ ئه‌و (و) ده‌ڵێ تۆ به بچووكی ده‌یبینیت، ده‌ترسێ ئه‌و واوه بچووك ببێته‌وه به‌ره‌و نه‌مان بچێ وه‌ك بڵێی نه‌ماوه و مه‌ودای نێوان من وتۆ زیاد ده‌بێ ده‌بینه دوو كه‌سی دوور له‌یه‌ك ببن.
ئه‌گه‌ر قه‌ره‌ج بوومایه
كۆڵانه‌كه‌ی به‌رده‌م
ماڵتانم
ده‌كرد به ماڵم
هه‌موو رۆژێ سواڵی عیشقم
لێده‌كردی
به‌ڵكو رۆژێ دڵت نه‌رم بێت
سۆزی عیشقی جارانم بده‌یته‌وه
شاعیر ده‌خوازێ قه‌ره‌جێك بوایه، كاتێ كۆڵان و به‌رده‌م ماڵی ئه‌وان ده‌زانێ، ماوه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵی ئه‌وان خێمه‌ی مانه‌وه هه‌ڵده‌دات هه‌موو رۆژێ چاوه‌ڕێیه كه ئه‌و له ماڵ بێته ده‌ر وه‌ك هه‌ژارێكی رۆح سواڵی خۆشه‌ویستی له ئه‌و بكات تاكو ئه‌ویش دڵی نه‌رم بێت و یادگاری و جوانییه‌كانی رابردووی بێته‌وه یاد و له بری پاره خۆشه‌ویستی رۆحی پێبدات، چونكه ئه‌و شاعیری فێری خۆشه‌ویستی كرد له‌م ساردوسڕی و دوورییه ده‌بێتی تینوێتی خۆشه‌ویستی شاعیر بشكێنێ و خۆشه‌ویستی جارانی پێبدات.
هیلاك نابم له چاوه‌ڕوانیت
په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه
وێستگه‌ی هاتنت
ئای چ هه‌ستێكی سه‌یره
به‌ڵێنی هاتنت نه‌داوه
كه‌چی.......
هه‌ر چاوه‌ڕوانتم
شاعیر له‌و دیوه‌وه واتا له ده‌ره‌وه‌ی واقیع بێئه‌وه‌ی ئه‌و بڵێ دێم شاعیر له‌ناو خه‌یاڵی ئه‌ودا ده‌ژی و بیرله هاتنی ده‌كات و چاوه‌ڕێیه، كاتی مرۆڤ مه‌ست ده‌بێ به ئه‌و بێئه‌وه‌ی ناوی بهێنێ بێئه‌وه‌ی بێته به‌رده‌می له ناخیا ئه‌و بانگی ده‌كات ده‌چێته ناو خه‌یاڵی هه‌موو هه‌ست و نه‌سته‌كانی شاعیر داگیر ده‌كات له‌ودیوی هۆشیارییه‌وه تاقگه‌ی وشه‌ی جوان و وێنه‌ی ئه‌و به‌سه‌رخه‌یاڵی پڕ له چاوه‌ڕوانی شاعیر دا ده‌بارێ، مرۆڤی عاشق هیلاك نابێ و بێزار نابێ له چاوه‌ڕوانی ئه‌و، چونكه دڵ ده‌یه‌وێ، ئه‌و كاته‌ی دڵ به‌سه‌ر هۆشیاری مرۆڤدا زاڵ ده‌بێ نهێنی جوان ئاشكرا ده‌بێ، هه‌موو شتێ له دیده وزاری شاعیر دێته ده‌ر وشیعر له دایك ده‌بێت.
ئه‌مشه‌و
هێنده بێ تۆ درێژبوو
نه‌گه‌یم به نیوه‌ی
خه‌یاڵ و ون بوونی تۆ
ئه‌مشه‌و وه‌ك شه‌وی یه‌ڵدایه لای شاعیر ته‌واو نابێ خه‌یاڵه‌كانی شاعیر به نیوه‌چڵی ده‌مێنێته و كۆتایی به‌و خه‌یاڵه پڕ چاوه‌ڕوانییه نایه‌ت كه شاعیر بخه‌وێت و ئه‌و له خه‌یاڵیدا ون ببێ، شاعیر هێنده چاوه‌ڕێیه و دڵی داده‌خورپێ بۆ ئه‌و چونكه شاعیر له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه په‌یوه‌سته به یاده‌وه‌رییه‌كان ئاواته‌خوازی خۆشییه‌كانێتی شاعیر وه‌ك راوچییه‌ك راوی یاده‌وه‌رییه‌كان ده‌كات تاكو ئارام ببێته‌وه له بێئومێدی ئه‌ودایه، نه‌ئه‌وه‌یه بگاته خه‌یاڵه‌كانی واتا ببێته راستی نه ئه‌وه‌یه بخه‌وێ و خه‌یاڵی ئه‌و ون ببێ له بیری شاعیردا هه‌موو كات كه مرۆڤ له‌بارودۆخی مه‌حاڵیدا ده‌بێ خه‌و ناچێته چاوی.
ئاخ له تۆ
دڵی منت بردووه
نه‌ئه‌یخه‌یته دڵی ... خۆت
نه ئه مده‌یته‌وه
دڵم ده‌ر هات
چاوم هه‌ڵده‌فرێ
دڵم ده له‌رزێ
له تاو بێ هه‌واڵی تۆ
نامه‌یه‌ك
وشه‌یه‌ك
نوكه‌یه‌ك
بنێره
با دڵم چیتر نه‌ته‌زێ
له چاوه‌ڕوانی تۆ
چاوه‌ڕوانی تاڵترین ئازاره لای مرۆڤی عاشق، چونكه ئازاری دووری و بێ هه‌واڵی ئه‌و و دڵه‌ڕاوكێ و ترسی له‌ده‌ستانی ئه‌و هه‌موو خه‌یاڵه‌كانی شاعیری داگیر كردووه به جۆرێ شاعیر خۆی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌دوێ پرسیار له خۆی ده‌كات بێزاره له‌م دوورییه ناتوانێ ئه‌و له‌یاد بكات ناتوانێ به‌ده‌ستی بهێنێته‌وه، چونكه ئه‌و دڵی شاعیری له‌یه‌كه‌م بینین‌دا دزیوه نه‌پێی ده‌داته‌وه نه‌ئه‌وه‌یه ئارامی رۆح ببه‌خشێ به شاعیر، شاعیر خورپه‌ی لێدانی دڵی به‌جۆرێكه خه‌ریكه دڵی له سینه‌ی دێته‌ده‌رو ده‌كه‌وێته قسه. دڵی مرۆڤ پارچه گۆشتێ نییه به ته‌نها به‌ڵكو مه‌نزڵگه‌ی ئازارچه‌شتن و دووری و دڵه‌ڕاوكێیه داوای ئه‌و ده‌كات مرۆڤی عاشق ناتوانێ ئه‌و له یاد بكات بڕیار له ده‌ست دڵدایه، شاعیر چاوه‌ڕێی نووكه‌یه‌كه، نامه‌یه‌ك، وشه‌یه‌ك تاكو ئارامی رۆح بداته شاعیر وه دڵی یه‌كلاببێته‌وه چونكه له‌دووری ئه‌وبێ هه‌واڵی ئه‌و دڵی له‌زستانی خۆشه‌ویستیدا خه‌ریكه ده‌ته‌زێت.
دڵم پڕه له ژانی تۆ
چاوم رژا له ئه‌شقی تۆ
سه‌رم سورما تا ئه‌م ساته
عه‌شقم نه‌گه‌یشتۆته
دڵی تۆ
بێده‌نگی هونه‌ری گفتوگۆیه، به‌لام شاعیر ده‌ترسێ له‌م بێده‌نگییه‌ی ئه‌و، دڵی شاعیر نه‌خۆشی ده‌ستی بێده‌نگی و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه وه چاوه‌كانی وڕماوه به ده‌ست چاوه‌ڕوانی ئه‌و، خه‌ڵك له چاوی ماندووی شاعیر تێده‌گه‌ن، به‌ڵام ئه‌و له‌م هه‌سته‌ی شاعیر تێناگات بێ هه‌سته هیچ كاردانه‌وه‌ی نییه بۆ شاعیر، یان واله‌خۆی ده‌كات تاكو به ئازاری خۆشه‌ویستی شاعیر ماندووبكات، چاوی شاعیر پڕپڕه له عه‌شقی ئه‌و سه‌ری سوڕماوه له بێباكی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵك به‌م هه‌سته‌ی شاعیر ده‌زانن بۆ نه‌گه‌یشتۆته دڵی ئه‌و ؟