هۆکاری لەبەرکردنی جلی رەنگ شین لەناو خێزانی پاشایەتی بەریتانیا چیە؟

08:44 - 2023-09-09
هەمەرەنگ
308 جار خوێندراوەتەوە

رەنگی جل جگە لەوەی هێمایەکە بۆ جوانی و جوانپۆشی هاوکات بۆ کەسە بەناوبانگەکان و سیاسەتمەدار و ئەکتەرەکان ئاماژەیەکی شاراوەی هەڵگرتووە.
زۆرینەی جلوبەرگی بنەماڵەی پاشایەتی بەریتانیا، لە بۆنە رەسمییەکان و سەردانەکانیان و ئاهەنگە سیاسی و کۆمەڵایەتی و نیشتمانییەکانی بەریتانیادا، رەنگی شین یان شینی ئاسمانی تێدا زاڵە. بە جۆرێک هیچ ئەندامێکی ئەو خێزانە نییە چەند جارێک بە جلی شینەوە دەرنەکەوتبێت.
بنەماڵەی پاشایەتی بەریتانیا بۆیان نییە لێداوانی سیاسی بدەن، بۆیە زۆرجار لە رێی جلوبەرگەکانیانەوە پەیامە سیاسییەکانیان دەگەیەنن.
هاوکات رەنگی شین و شینی کاڵی ئاسمانی، ئاماژەیە بۆ پەرۆشی و هەستکردن بە لێپرسراوێتی. هەروەها یەکێکی تر لە ئاماژەکانی رەنگی شین، بریتییە لە ژینگەپارێزی و نیشتمانپەروەری.

سەرچاوە: independent



بابەتە پەیوەندیدارەکان