ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە 27ی 9ی ئەمساڵ بەردەوامە كە لە سلێمانی دەبێت و هەفتەی داهاتووش رێنمایی بۆ كۆنفرانسی مەكتەب و ئۆرگانەكان بڵاودەكرێتەوە.
باج بۆ ئەندامەكانی كۆنگرە دەكرێت
تەلار لەتیف وتەبێژی تایبەت بە كاروبارەكانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە PUKMEDIAی راگەیاندووە: «ئامادەكاری بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە و فۆڕم بۆ دروستكردنی باجی كۆنگرە بۆ ئەو ئەندامانە دروستدەكرێت كە جێگیرن، وەك (ئەندامانی سەركردایەتی، ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر و پێشمەرگە دێرینەكانی ساڵی 1976». وتیشی: «هەفتەی داهاتوو رێنماییەكان بۆ كۆنفرانسی مەكتەب، مەڵبەند و ئۆرگانەكانی یەكێتی بەپێی رێنمایی و میكانیزمی كارپێكراوی پەیڕەو، بڵاودەكرێتەوە».
گۆڕانكاری دەكرێت
ئاماژەی بەوەشكردووە كە «لە كۆنگرەدا پەیڕەو و پرۆگرامی یەكێتی هەمواردەكرێتەوە و جیاواز لە كۆنگرەی پێشوو، بە دەنگی ئەندامانی كۆنگرە پەسەنددەكرێت و گۆڕانكاریش لە پێكهاتەی یەكێتیدا دەكرێت». ئەوەشی وتووە: یەكێتی، هەمیشە كاری لەسەر نوێبوونەوە و بەهێزتركردنی حزب كردووە، بۆ ئەوەش پشتی بە توانای گەنجان و ژنان بەستووە و لەم كۆنگرەیەشدا بە هەمان شێوە گەنجان و ژنان بەشداریی كارایان دەبێت. «یەكێتی، بە یەكدەنگی كاردەكات بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان، كە هاوتەریبـی خواستی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بێت».
PUKMEDIA