شه‌هیدی فه‌رمانده جه‌لال نه‌جمه‌دین غه‌فور ناسراو به جه‌لالی مه‌لا نه‌جم، رۆژی 14/7/1961 له هه‌ڵه‌بجه له دایكبووه، له‌ناو بنه‌ماڵه و دۆسته‌كانیاندا به‌كوڕێكی قسه‌خۆش و خۆشه‌ویست ناسرابوو.
له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا خراوه‌ته به‌ر خوێندن و قۆناغی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی شنروێ ته‌واوكردووه، ساڵی 1974 به‌هۆی بۆردومانی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رژێمی عیراقه‌وه شه‌هید جه‌لال له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ئاواره‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان بووه و له شاری پاوه نیشته‌جێ بوون، له ئاواره‌ییشدا به‌رده‌وام بووه له خوێندن و قۆناغی ناوه‌ندیی له‌وێ ته‌واوكردووه، زمانه‌كانی فارسی و عه‌ره‌بی به‌باشی زانیوه.
دواتر بۆ بژێوی خێزانه‌كه‌ی رویكردۆته شاری تاران و ده‌ستی به‌كار كردووه.
ساڵی 1979 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، له كاری رێكخراوه‌ییدا دڵسۆز و چالاك و گورجوگۆڵ بووه.
ساڵی 1980 له‌به‌ر پێویستی و له‌سه‌ر داخوازی رێكخستن گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان و له شاری هه‌ڵه‌بجه نیشته‌جێ بووه و چالاكانه‌تر ده‌ستی كردۆته‌وه به خه‌بات، به‌ڵام هه‌مان ساڵدا ناوی بۆ سه‌ربازی دێته‌وه و ده‌بێته سه‌ربازی سوپای عیراق، دوای ماوه‌یه‌ك چه‌كێك و ئۆتۆمبێلێكی دوژمنی فڕاندووه و له رێگه‌ی رێكخستنه‌كانی ناو شاره‌وه په‌یوه‌ندیكردووه به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه.
شه‌هید جه‌لال له ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌شداری زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی سنووری هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زووری كردووه، پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا و چاونه‌ترس و ده‌ستكه‌ره‌وه بوو، ببوه جێگه‌ی متمانه‌ی هه‌ڤاڵانی، بۆیه له‌لایه‌ن هێزی هه‌ورامان و شاره‌زووره‌وه داوای لێده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه‌ی خۆی و له‌وێ درێژه به‌خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی بدات، دواجار له‌لای شه‌هیدی فه‌رمانده و قاره‌مان مه‌حمودی حاجی فه‌ره‌ج ده‌كرێته فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه.
به‌ڵام مه‌خابن، له رۆژی 1/7/1982دا له نه‌به‌ردییه‌كدا له چیای كوڕه‌كاژاوی حاجی مامه‌ند شه‌هیدكرا و گه‌یشته كاروانی نه‌مران.
سیروان حاجی غه‌فور