ئەم کتێبە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای سەردەمە و بورهان عەتار لە عەرەبییەوە وەرگێڕاوە.
خاوەنی کتێبەکە ڤیکتۆر دوڤاکینە گفتوگۆ لەتەک باختینی بلیمەتدا دەکات و مێژووی ئەم گفتوگۆیانەش دەگەڕێنەوەبۆ ساڵانی (1973-1974) کە لە چەند مانگێکدا سازکراون. لە بارەی ئەزموونە ئەدەبیەکان و فەلسەفە وجوانناسی وژیانی کۆمەڵایەتی خۆیەوە تا دەگاتە باسوخواسی شۆڕشی سۆسیالیستی و بەلشەفییەکان و … باختین لە وەڵامی پرسیارەکاندا تەنها باسی ژیان و فیکر و ئەندێشەی خۆی ناکات، بەڵکو لە بارەی ئەوکەسایەتییانەوە دەدوێن کە ناسیونی و لە بارەی ئەزموونی ئەدەبی نووسەرانەوە دەدوێت .