مارك كۆسیكی بەڕێوەبەری كارەكانی یۆرگن كلۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئاشكرایكرد، كلۆپ لە ئێستادا ئامادە نییە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.
دوای ئەوەی هانزی فلیك راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەرامبەر بە ژاپۆن تووشی دۆڕانێكی گەورەبوو و لە پۆستەكەی دوورخرایەوە، لە ئێستادا یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بەدوای راهێنەرێكی بەتوانادا دەگەڕێت.
سەرچاوە: KOOORA