دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال

11:17 - 2023-09-18
کوردستان
243 جار خوێندراوەتەوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق و شازادە بەسمە كچی تەلال، تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال، دانا.
شازادە بەسمە، لە دەفتەری تۆمارەكاندا لە مەزاری سەرۆك مام جەلال، بە چەند دێڕێك ئاماژەی بە كەسێتیی سەرۆك مام جەلال كردووە و خەبات و تێكۆشانی لەپێناوی ئازادی و رەتكردنەوەی ستەمكاریدا، بەرزنرخاندووە.
سەردانی خانمی یەكەم و شازادە بەسمە كچی تەلال بۆ مۆزەخانەی ئەمنەسوورەكە
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و شازادە بەسمە كچی تەلال، سەردانی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سوورەكەی سلێمانییان كرد.
خانمی یەكەم و شازادە بەسمە، لەمیانی بەسەركردنەوەی بەشەكانی مۆزەخانەكە، روونكردنەوە و بەرچاوڕوونی پێویستیان پێدرا لە شێوازی ئەشكەنجە و ستەمكاری و دڕندایەتیی رژێمی پێشووی عیراق لە دژی تێكۆشەران بەتایبەتی رۆڵەكانی گەلی كورد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان