ئازەربایجان: ڤیزا بۆ عیراقییەکان هەرزان دەکەین

12:33 - 2023-09-18
عیراق
290 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ئازەربایجان لە عیراق رایدەگەیەنێت، نرخی پێدانی ڤیزا بۆ عیراقییەکان هەرزان دەکەین و چەندین گەشتی راستەوخۆش بۆ ئەو وڵاتە دەستپێدەکات.
نەسر مەمدوف، باڵیۆزی ئازەربایجان لە عیراق رایگەیاند، نرخی ڤیزای ئازەربایجانمان بۆ 20 دۆلار دابەزاندووە و رێکارەکانی پێدانی ڤیزاشمان بە هاووڵاتیانی عیراقی ئاسان کردووە، بۆ ئەوەی بتوانن گەشتی ئازەربایجان بکەن.
باڵیۆزی ئازەربایجان راشیگەیاندووە، گەشتی راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا و کەرکوکەوە بۆ ئازەربایجان دەستپێدەکات و  ئاسانکاری تەواو بۆ هاووڵاتیانی عیراق دەکرێت.
سەرچاوە: ina

بابەتە پەیوەندیدارەکان