جەلال شێخ ناجی: داوا لە حكومەتی عیراق دەكەین رێگریی لەم پێشێلكاریانە بكات

11:38 - 2023-09-19
کوردستان
212 جار خوێندراوەتەوە

بەتوندترین شێوە ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكەی سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵیی عەربەت لە سلێمانی دەكەین، كە بەهۆیەوە سێ هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری كوردستانمان شەهیدبوون و سێ پێشمەرگەی دیكەشمان  برینداربوون.
وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان بۆ كەسوكارە سەربەرزەكانیان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری كوردستان، هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكانمان دەخوازین.
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دڵنیادەكەینەوە سەقامگیری و ئاسایش لەپێشینەی كارەكانمانە و بە هەموو هەوڵێكمانەوە رووبەڕووی تەحەدییە ئەمنییەكان دەبینەوە و لەبەرامبەر ئەم تاوانەش، كە بەزاندنی ئاشكرای خاك و ئاسمانی هەرێم و عیراقە، سوورترمان دەكات كە ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمەكەمان بپارێزین و دەرفەت نەهێڵینەوە بۆ ناحەزانمان ئارامیمان تێكبدەن. داواش لە حكومەتی فیدراڵی عیراق دەكەین بەرپرسیارێتییە ئەمنییەكانی سەرشانی جدیتر رابپەڕێنێت و رێگریی بكەن لەم پێشێلكاریانە، كە سەقامگیریی وڵاتەكەمان دەخاتە مەترسییەوە.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان و شەهیدانی ئارامی و ئاسایشی كوردستان

جەلال شێخ ناجی
سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری

بابەتە پەیوەندیدارەکان