محەمەدی حاجی مەحمود: لایەنە پەیوەندیدارەكان سنوورێك بۆ ئەو هێرش و پەلامارانە دابنێن

11:41 - 2023-09-19
کوردستان
279 جار خوێندراوەتەوە

محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، لە پەیامێكدا ئیدانەی پەلاماری سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵیی عەربەت دەكات و داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەكات سنوورێك بۆ ئەو هێرش و پەلامارانە دابنێت.
لە پەیامەكەیدا هاتووە: رۆژی 18/9 جارێكی تر ناحەزانی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان، بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، هێرشێكی ناڕەوایان كردەسەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵیی عەربەت، كە ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە.
لە پەیامەكەیدا رایگەیاندووە: بەداخەوە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەو كاولكارییەی بە گەل و خاكەكەمان دەكرێت، كەڕ و كوێر و لاڵن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان