کچێکی ئێزدی رزگار کرا کە لە 2014ەوە لە لایەن داعشەوە رفێنرا بوو

12:31 - 2023-09-20
کوردستان
325 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژئاوای کوردستان کچێکی ئێزدی رزگار کرا کە لە ساڵی 2014ەوە و  لە کاتی داگیرکردنی شەنگال لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، رفێنرا بوو.
ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو کچە ئێزدییەی رزگارکراوە ناوی "فریال خزر"ە و بە پشتبەستن بە زانیارییەکانیان رزگارییان کردووە، بەڵام ئاماژە بە شوێن و کاتی رزگارکردنەکەی نەکراوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، "فریال" ئەو کاتەی لە شەنگال رفێنراوە تەمەنی 12 ساڵ بووە و لەگەڵ کچان و ژنانی دیکە گواستراونەتەوە بۆ سوریا و کڕین و فڕۆشتنیان پێوەکراوە و بە تەمەنێکی بچووک منداڵێکیشی بووە. 
یەکینەکانی پاراستنی ژنان راشیگەیاندووە، "فریال" پێنج جار فرۆشراوە و تائێستا چارەنووسی کەسوکاری نازانرێت کە ئایا لە ژیاندا ماون یاخود بە دەستی تیرۆریستانی داعش کوژراون.

#ئێزدییەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان