لە 8ی بەیانییەوە تا 4ی پاشنیوەڕۆ کۆنفرانسی مەڵبەند و مەکتەبەکان بەڕێوەدەچێت

06:21 - 2023-09-20
کوردستان
532 جار خوێندراوەتەوە

بە مەبەستی هەڵبژادنی ئەندامانی كۆنگرە، سبەی پێنجشەممە کۆنفرانسی مەکتەب و مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکرێت.

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، کۆنفرانسی مەڵبەندو مەکتەبەکان و سەرجەم ئۆرگانەکان دەکرێت، تەلار لەتیف وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەم و ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی رەسمی کۆنگرە رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی کۆنفرانسی مەڵبەند و مەکتەبەکان گەیشتۆتە کۆتایی و سبەی پێنجشەممە بەرواری
2023/9/21 لە سەعات 8ی بەیانی بۆ 4ی پاشنیوەڕۆ لە پڕۆسەیەکی دیموکراسیدا هەڵبژاردنەکە دەکرێت.

تەلار لەتیف محەمەد
وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#کۆنگرەی پێنجەم

بابەتە پەیوەندیدارەکان