سەرەخۆشی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی دکتۆر فیراز

01:15 - 2023-09-21
کوردستان
548 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان خزمانی شێخانی قادرکەرەم 
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (دکتۆرە فیراز) کچی شەهید شێخ مارف بەرزنجی و خێزانی شێخ مستەفا شێخ ئیسماعیل بەرزنجیمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەین.
لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان