تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیاند:"کۆنفرانسی مەڵبەند و مەکتەبەکان کۆتاییهات و لەئێستادا تیمەکانی دەزگای هەڵبژاردن سەرقاڵی جیاکردنەوەی دەنگەکانن".
"وتیشی، پرۆسەکە بەبێ کێشەو بەشێوەیەکی زۆر سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو، ئەمەش لەکاتێکدایە لەپێناو شەفافی زیاتری پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەئامادەبوونی ئەندامانی بەشداربووی کۆنفرانسەکە بەڕێوەدەچێت.
تەلار لەتیف ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆنفرانسی ئەمڕۆی مەڵبەند و مەکتەبەکان 3 هەزار و 274 ئەندام مافی دەنگدانیان هەبووە و لەو ژمارەیەش 260 ئەندامیان بەشداری پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن، کە بێگومان لەهەڵبژێردراوەکاندا رەچاوی رێژەی بەشداری ژنان بۆ کۆنگرە کراوە".
سەرچاوە: pukmidea