زیاتر لە 42 هەزار خوێندکار، لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون

08:07 - 2023-09-24
کوردستان
445 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە  بۆ ساڵی خوێندی  (2023 – 2024) زیاتر لە  42 هەزار خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون.
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاندووە   کۆی گشتی پلانی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان، 63 هەزار و 13 کورسییە، لەو ژمارەیەش، 42 هەزار و 985 خوێندکار وەرگیراون کە 36 هەزار و 92 خوێندکاریان دەرچووانی ئەمساڵن و شەش هەزار و 893 خوێندکاری تریشیان دەرچووانی ساڵانی رابردوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان