سۆما باپیر، وه‌كو ئه‌كته‌ر توانی له شانۆیی بێتاوانی و سزا، كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له سلێمانی نمایشكرا، وه‌كو رۆڵه‌كانی پێشووی سه‌ركه‌وتوو بێت و ببێته یه‌كێك له‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه بینه‌ر له شانۆییه‌كه زۆر به دڵیان بوو و به پێی وته‌ی خۆشی له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌شداری شانۆییه‌كی مۆنۆدراما ده‌كات كه ئێستا له تاوتوێكردندایه.
سۆمای شانۆكار بۆ وێبتیڤی نسێ وتی: له ساڵی 2001 چوومه‌ته په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان و ساڵی 2006 په‌یمانگام ته‌واو كردووه، هه‌موو ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌ی به‌شداریم تێدا كردوون 20 كاری شانۆییه و له چه‌ندین دراما بۆ كه‌ناڵه ئاسمانییه كوردییه‌كان و رێكخراوه جیاجیاكان كاری دۆبلاژم كردووه.
وتیشی: جگه له‌مانه چه‌ندین كاری پێن فۆرمانسی شانۆییمان كردووه له‌سه‌ر شه‌قام به شێوازی جیا جیا، دواتر بۆ په‌ره‌پێدانی بواره هونه‌رییه‌كه‌م له ساڵی 2020 به‌شی سینه‌مام له زانكۆی سلێمانی ته‌واوكرد و تاوه‌كو ئێستا به‌شداری شه‌ش كورته فیلمیشم كردووه.
سۆما باپیر له‌باره‌ی به‌شداری له شانۆیی بێتاوانی و سزا، كه یه‌كێك له نمایشه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌م دواییه بوو له سلێمانی، وتی: به حۆشحاڵییه‌وه به‌شداری نمایشی شانۆی «بێتاوانی و سزا»م كرد‌و له‌داهاتووشدا پێشنیازم بۆ كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی دوانزه‌دا ده‌ست بكه‌م به كارێكی دیكه‌ی شانۆیی كه كارێكی مۆنۆدرامایه، هه‌رچه‌نده، چه‌ندین كاری دراما خراوه‌ته به‌رده‌مم له ماوه‌ی پێشوودا، هه‌ندێكی به‌هۆی به‌دڵنه‌بوونی سیناریۆكه و هه‌ندێكی به‌هۆی ئه‌كته‌ری به‌رامبه‌رم كه پێم باش نه‌بووه و چه‌ندین هۆكاری دیكه هه‌بووه كه نه‌متوانیوه به‌شداری دراماكان بكه‌م.
سۆما باپیر له ساڵی 1987 له شاری سلێمانی له دایكبووه و شووی كردووه و خاوه‌نی دوو منداڵه، هه‌ر له شاری سلێمانی نیشته‌جێیه.