له شاری چه‌مچه‌ماڵ پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی قه‌زاكان كه ماوه‌ی سێ رۆژ به به‌شداری چه‌ندین تیپی شانۆیی به‌رده‌وام بوو به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات و له كۆتاییشدا خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوانی فێستیڤاڵه‌كه دابه‌شكرا.
له مه‌راسیمی كۆتاییدا، وێڕای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند وتارێك، چه‌ندین چالاكی هونه‌ری پێشكه‌شكرا، له‌گه‌ڵ پێدانی خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیانه‌ی هاوكاری سه‌رخستنی فێستیڤاڵه‌كه بوون، له كۆتاییشدا ناوی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كانی فێستیڤاڵ راگه‌یه‌نرا و خه‌ڵاتی فێستیڤاڵیان وه‌رگرت.
پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی قه‌زاكان له‌چه‌مچه‌ماڵ به‌دروشمی( به‌ره‌و ئارامی تاك) به به‌شداری چه‌ندین گروپی شانۆیی هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له رۆژانی 21-22-23-/9/2023 به‌ڕێوه‌چوو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیریی و هونه‌ری چه‌مچه‌ماڵ و به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیریی و هونه‌ری سلێمانیی .