تەلار لەتیف: سەرۆك و نوێنەری لایەنە سیاسی و دیپلۆماسییەكان میوانی كۆنگرەن

09:38 - 2023-09-27
کوردستان
343 جار خوێندراوەتەوە

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێنجەمین كۆنگرەی خۆی، بانگهێشتی حزب و لایەنە كوردستانی و عیراقییەكان  و نێردەی وڵاتان دەكات، وتەبێژی كۆنگرەش دەڵێت: جگە لە سەرۆكی یەكێتی، لایەنەكانیش لە كۆنگرەدا وتاریان دەبێت.
تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ، كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی دەستپێدەكات و نوێنەرانی حزب و لایەنەكان و نێردەی وڵاتان بۆ كۆنگرەكە بانگهێشتكراون، وتیشی: لە كۆنگرەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتارێكی تایبەت پێشكەش دەكات، پاشان چەند لایەنێكیش وتاریان دەبێت، راشیگەیاند: دوانیوەڕۆی هەمان رۆژ كۆنگرە دەست بە كارەكانی دەكات و لەو چوارچێوەیەشدا لیژنەكان دروست دەكرێن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە رەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆی حزب ئامادەیە و لە كۆنگرەدا كە سێ رۆژ دەخایەنێت، دەنگی لەسەر دەدرێت.

#کۆنگرەی پێنجەم

بابەتە پەیوەندیدارەکان