ستران عەبدوڵڵا: یەكێتی هەمیشە مژدەی خۆشی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان پێبووە

10:45 - 2023-09-27
کوردستان
502 جار خوێندراوەتەوە

ستران عەبدوڵڵا، لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەردەم تەلاری هونەر لە سلێمانی كە تایبەتكراوە بە دەستپێكی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وتی: "ئەندامانی سەركردایەتی لە پێشوازی میوانانی كۆنگرەداین و سەركردایەتی یەكێتی ئەركەكان رادەستی لیژنەیەك دەكات كە كۆنگرە بەڕێوەدەبات".
ستران عەبدوڵڵا باسی لەوەشكرد، ئەمڕۆ سەرجەم ئۆرگانە حزبییەكان و پلە حزبییەكان بەپێی ئسوڵی حزبی هەڵدەوەشێنەوە و سەرجەم هەڤاڵانی یەكێتی وەك ئەندامێك بەشداری كۆنگرە دەكەین و گوێ لە بڕیاری كۆنگرە دەگرین.
ئەوەشێ خستەڕوو: یەكێتی هەمیشە مژدەی خۆشی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان پێبووە، چونكە یەكێتی حزبی خەڵكی كوردستان بووە، بۆ ئەم كۆنگرەیەش پشت بەخوا مژدەی خۆش دەدەین بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان".

سەرچاوە: pukmedia

#کۆنگرەی پێنجەم

بابەتە پەیوەندیدارەکان