رووبار خالید، چالاكوان و ئه‌كته‌رێكی دیاری بواری شانۆ و فیلمه، له‌باره‌ی كاره هونه‌رییه‌كانی خۆیه‌وه به وێبتیڤی نسێ-ی وت:
كاره‌كانی رابردووم ئه‌وه‌ی كه به منیان به‌خشیوه ئه‌وه‌یه له هه‌ر كارێك شتێكی نوێ فێربووم، به‌رده‌وامیش له فێربووندام، هه‌ركارێك حه‌زت بۆی نه‌بێ ناتوانی به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ری بۆیه منیش كاره‌كه‌ی خۆم خۆشده‌وێ و حه‌زده‌كه‌م له‌هه‌مان كار به‌رده‌وام بم.
رووبار خالید ده‌ڵێت: ئێستا له سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان كار ده‌كه‌م و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی به‌رهه‌مهێنانم ، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م كار ده‌كه‌م له‌به‌رهه‌مهێنانی به‌ڵگه‌فیلم له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كم .
رووبار له‌باره‌ی كاره هونه‌رییه‌كانییه‌وه ده‌ڵێت: كاری نواندنم له‌سه‌ر شانۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2011 كه به‌شداریم كرد له شانۆیی (چاو ئه‌كه‌یته‌وه لمه جه‌سته، سه‌حرایه رۆح) به‌رهه‌می كۆڕی شانۆی (با) بوو ده‌رهێنانی هۆرێن غه‌ریب پاشان به‌شداریم كرد له فیلمی سینه‌مایی شیرین ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لی، ئیتر به‌مشێوه‌یه ده‌ستم به كاری هونه‌ری كرد و له‌م ماوه‌یەدا ئه‌م كارانەم پێشكه‌شكردووه: شانۆیی ئه‌چم مناڵێكیتر دروست ده‌كه‌م هه‌وڵ ئه‌ده‌م، شانۆیی وشكه ساڵی و درۆ، له 8ی مارسی 2016 وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداربووم له شانۆی سه‌رشه‌قام چیرۆكی ئه‌و ژنانه‌مان ده‌گێڕایه‌وه كه بوونه‌ته قوربانی و به‌بیانوی شه‌ره‌ف كوژراون، له‌گه‌ڵ چه‌ندین كاری فیلم و شانۆیی تر كه دواین كاری شانۆیشم ساڵی 2022 وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداربووم له شانۆیی (دوا رۆژه‌كانی بابلۆ) ده‌رهێنانی
شوان كه‌ریم .