قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند، پیرۆزبایی لە كەسوكاری شەهیدان بەتایبەت و خەڵكی هەرێمی كوردستان بە گشتی دەكەم، هیوادارم سەرجەم هەڤاڵان بەرۆحیەتی حزبی لە كۆنگرە بڕوانن و رێز لە خەباتی یەكێتی بگرن، چونكە یەكێتی دەیەوێت روئیای خۆی لەگەڵ ئەو بارودۆخەی لە ئێستادا لەهەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكەدا هەیە، بگونجێنێت.
قوباد تاڵەبانی بە كوردسات نیوزی وت، لە كۆنگرەدا گفتوگۆیەكی چڕوپڕ لەبارەی داهاتووی یەكێتی دەكرێت. بەستنی پێنجەمین كۆنگرەش لە پێش وادەی خۆیدا ئەو راستییە دەردەخات كە یەكێتی حزبێكی زیندووە و هەر بە زیندوویی دەمینێتەوە.
لەبارەی بانگهێشتی میوانان بۆ پێنجەمین كۆنگرە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، یەكێتی بۆ كوردستان و عیراق و ناوچەكە گرنگە، لەم روانگەیەشەوە بەپێویستمان زانیوە دەرگای كۆنگرە بە رووی میوانەكانمان بكەینەوە و لەگەڵماندا بەشدار بن لەم رۆژە مێژووییەدا.