پێنجه‌مین كۆنگرەی‌ یه‌كێتی دەستپێدەکات

11:13 - 2023-09-27
کوردستان
498 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مڕۆ 27-9-2023، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێنجه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ئاماده‌بوونی 600 ئه‌ندامی كۆنگره‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر میوانانی بیانی و عیراقی و هه‌رێمی له ‌سلێمانی دەستپێدەکات.
بەستنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌مێژووی یه‌كێتیدا له‌پێش واده‌ی خۆیدا ببه‌ستێت، گوڕ و تینێكی نوێی به‌هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی به‌خیشوه‌ و به‌ئومێده‌وه‌ له‌ كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان ده‌ڕوانن.
له ‌پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا، پێشنیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ 10 كه‌س و هه‌روه‌ها پێشنیازی دروستكردنی سێ ئه‌نجومه‌ن ‌ ده‌كرێت، كه ‌بریتین له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی.
له ‌كۆنگره‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، بۆ 51 هه‌ڤاڵ كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ یه‌ك سه‌رۆك و 50 ئه‌ندامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی راسته‌وخۆ سه‌رۆك خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نێكه‌ بۆ هێنانه‌پێشه‌وه‌ی كادری نوێ و گه‌نجان و ژنان، ده‌شبێته‌ ناوه‌ندێك بۆ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی له‌ داهاتوودا و ده‌سته‌یه‌كی كارا ده‌بێت و به‌پێی راسپارده‌كانی سه‌رۆك ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌ كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا په‌یڕ‌‌ه‌وی ناوخۆی حزب هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌ و مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ناو حزبه‌كه‌دا ده‌چه‌سپێت و له ‌دوای كۆنگره‌وه‌ هه‌موو بڕ‌‌یارێك به‌ كۆده‌نگی ده‌بێت و یه‌كێتی ده‌بێته‌وه‌ به‌ یه‌كێتی خه‌ڵكانی ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تكێش.

#کۆنگرەی پێنجەم

بابەتە پەیوەندیدارەکان