سەرۆک بافڵ پیرۆزباییەکی لە نوری مالکییەوە پێگەیشت

06:46 - 2023-09-27
کوردستان
385 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە نوری مالکی، ئەمیداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی-یەوە پێگەیشت بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەی پیێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە.
لە بروسکەکەی بەڕێز نوری مالکیدا ھاتووە: "بەستنی پێنجەمین کۆنگرە بە پایەیەکی پڕۆسەی سیاسی لە عیراق و لە بنیاتنەرانی سەردەمی نوێی سیاسی دادەنرێت".
ھەروەھا دەڵێت: "یەکێتیی نیشتمانی قوربانیی بەنرخ و فراوانی لە پێناوی کۆتاییھێنان بە قۆناغی دیکتاتۆری پێشکەش کردووە، ھەروەک جێدەست و رۆڵی دیاری سەرۆک مام جەلال و بیری سیاسی دەوڵەمەندیشی بەبیرھێناوەتەوە.
بەڕێز نوری مالیکی ھەروەھا لە بروسکەی پیرۆزباییەکەیدا دەڵێت شانازی بە پەیوەندی سیاسی و مێژووییمان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی دەکەین، پەرۆشی خۆیشی بۆ گەشەپێدان و درێژەدان بەو پەیوەندییانە دووپات کردووەتەوە بەجۆرێک ئامانجە ھاوبەشەکان و خۆشگوزەرانی بۆ ھەموو پێکھاتەکان بھێنێتەدی.

#کۆنگرەی پێنجەم

بابەتە پەیوەندیدارەکان