پڕۆفایلی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی

07:36 - 2023-09-27
کوردستان
617 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانى
ساڵى 1973 لە بەغدا لەدایکبووە، کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدە و برای قوباد تاڵەبانییە.

بەناوى بافڵەکەى چەمى رێزانەوە ناونراوە 
ژیانى منداڵى و گەنجێتى لە ماڵى برایم ئەحمەدى باپیرى لە بەریتانیا بەسەر بردووە
تەمەنى گەنجێتى زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووە


بەرپرسى نووسینگەى سکرتاریەتى سەرۆک تاڵەبانى بووە
ساڵى 1996 بەشدارى لە راهێنانەکانى فەیلەقى فەرەنسادا کردووە

ساڵى 1998 یەکێک بووە لە بەشداربوانى راهێنانە 
سەربازییەکانى بەریتانیا

ساڵى 2000 بەشدارى لە راهێنانى هێزە تایبەتییەکانى ئەمریکادا کردووە

لە ئەمریکا و بەریتانیا ستراتیژى سیاسى خوێندووە

دواتر  دەزگاى دژەتیرۆرى دامەزراندووە و
بەرپرسى کاروبارى دژەتیرۆرى کوردستان بووە


لە‎ دواى کۆچى دوایى سەرۆک مام جەلال گەڕانەوەى تەرمەکەى بۆ شارى سلێمانى، بافڵ تاڵەبانى زیاتر لە جاران دەرکەوتووە و بە ئاڕاستەى یەکخستنەوەى ناوماڵى یەکێتى کارى دەکرد


دەنگە ناڕازییەکانى ناو یەکێتى و دەرەوەى یەکێتیى ئاشتکردەوە

ر‎ۆڵى لە دانانى سەرۆک کۆمارى عیراقدا هەبووە

تا‎ کۆنگرەى چوارەمى یەکێتى هیچ پۆستێکى لەناو یەکێتیدا نەبووە


هەر لەو کۆنگرەیەدا  بە ئەندامى سەرکردایەتى هەڵبژێردرا

لە ‎18ی شوباتى 2020 دا بە زۆرینەى دەنگى ئەندامانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى بە هاوسەرۆکى یەکێتى هەڵبژێردرا

ر‎ۆژی 2022/8/28
بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی سەرکردایەتی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرا

لەماوەی سەرۆکایەتی یەکێتییدا رۆڵی گرنگی گێڕا لە یەکخستنەوەی ریزەکانی یەکێتی، بەهێزکردنەوەی پێگەی لەسەر ئاستی هەرێم، عیراق و ناوچەکە 

سەرۆک بافڵ وەک سەرکردەیەکی کاریگەر لە وڵاتدا زۆرترین دیدار و جوڵەی سیاسی هەبووە لە یەک ساڵی رابردوودا

لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بە کۆی دەنگی ئەندامان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.

#کۆنگرەی پێنجەم

بابەتە پەیوەندیدارەکان