ئەمڕۆ هەینی 29-9-2023 سێیەمین رۆژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بەردەوام دەبێت و گفتوگۆکانی کۆنگرەش دەستپێدەکاتەوە. وتەبێژی کۆنگرەش دەڵێت: "ئەو دوو لیژنەیەی کە کارەکانیان تەواو نەکردبوو، ئەمڕۆ تەواوی دەکەن و بڕیاریشە ئەندامانی سەرکردایەتی هەڵبژێردرێن".
تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA رایگەیاند: "دوێنێ کە دووەم رۆژی کۆنگرەی یەکێتی بوو، لیژنەکانی شەهیدان و زیندانیان و کەمئەندامان و پەیڕەو کارەکانی خۆیان تەواو نەکردووە، ئەمڕۆش وەک سێیەمین رۆژ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت".
هەر ئەمڕۆ ئەندامانی ئهنجومهنی سهركردایهتی یەکێتی هەڵدەبژێردرێن و رێکارەکانی تری کۆنگرە تەواو دەکرێن کە لە رۆژانی رابردوودا تەواو نەکراون.