چوارەم رۆژی کۆنگرە بەردەوامە

12:06 - 2023-09-30
کوردستان
499 جار خوێندراوەتەوە

چوارەمین رۆژی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامە و چاوەڕێش دەکرێت ئەمڕۆ ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی هەڵبژێردرێن.
ئەمڕۆ شەممە 30-9-2023، چوارەمین رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامە، ئەمە لە کاتێکدایە لە سێ رۆژی رابردووی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیدا، بەشێک لە مادەکانی پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند کران، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەو مادانەی پەسەند نەکراون ئەمڕۆ بڕیاریان لەسەر بدرێت.
پێشتریش تەلار لەتیف، وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIAی راگەیاندبوو: "دوای پەسەندکردنی سەرجەم مادەکانی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی هەڵدەبژێردرێن".
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆژی چوار شەممە 27-9-2023، لە شاری سلێمانی لە تەلاری هونەر دەستیپێکرد و بڕیاربوو لە ماوەی سێ رۆژدا کارەکانی تەواو ببێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی کارەکانییەوە، رۆژێک بۆ کۆنگرە زیادکرا و ئەمڕۆ شەممە، چوارەم رۆژی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.

#کۆنگرەی پێنجەم

بابەتە پەیوەندیدارەکان