بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێگەیشت.
لەو پەیوەندییەدا نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتی، پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرکردایەتی نوێی یەکێتی و سەرکەوتنی پێنجەمین كۆنگرە یەکێتی كرد و هیوای خواست، ئەمە سەرەتایەكی گرنگ بێت بۆ یەكخستنەوەی نێوماڵی كورد و كاری پێكهوهیی و پتەوكردنی یەكڕیزیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان و ههموان رۆڵی خۆیان له پاراستنی مافه دهستوورییهكانی ههرێمی كوردستاندا بگێڕن.
لە بەرامبەردا سەرۆک بافڵ سوپاس و پێزانینی خۆی و یهكێتی بۆ پهیوهندی و پیرۆزبایی و بهشداریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی له كردنهوهی كۆنگرهی یەکێتی دەربڕی و جەختیکردەوە، یەكێتی پابەندە بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال و هەنگاوەكانی لەپێناوی خزمەتكردنی خەڵك دەبێت و یەكڕیزیی كوردیش لە پێشینەی كارەكانی دەبێت.