نرخی کارەبای موەلیدە دیاریی کرا

05:10 - 2023-10-02
کوردستان
256 جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایدەگەیەنت بۆ مانگی ئەیلوول، نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە 7000 دینارە.
بەڕێوبەرایەتیەکە رایگەیاندووە " نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (7.000) بۆ (7.500) دیناره‌ و  به‌هۆی جیاوازی كارکردنى موه‌لیده‌كان‌ له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت"
بەرێوبەرایەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشداوە کە "لەكاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاووڵاتیان له‌ (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزا ده‌درێت، هاوکات خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با تا بەروارى 15/10/2023 بەشێوەى 24 کاتژمێرى دەبیت، هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ ده‌بێت موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ن"

بابەتە پەیوەندیدارەکان