به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له فێستیڤاڵی نیشتمانیی ئه‌رمینیا، تیپی هه‌ڵپه‌ڕكێی سه‌ر به به‌شی كه‌له‌پور و تیپی هونه‌ری میللی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیریی و هونه‌ری سلێمانی، له یه‌ریڤانی پایته‌خت و شاری سیڤانی گه‌شتیاری ئه‌و وڵاته به دوو تابلۆی هونه‌ری جیاواز به‌شدارییان كرد و په‌یامی پایته‌ختی رۆشنبیرییان به هونه‌ر گه‌یانده به‌شدارانی فێستیڤاڵه‌كه.
له‌باره‌ی به‌شداریكردنه‌كه‌یانه‌وه، ستران دڵپاك لێپرسراوی چالاكییه‌كه، به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: پاش گه‌یشتنمان به فڕۆكه‌خانه‌ی یه‌ریڤان پایته‌ختی ئه‌رمینیا، رێكخه‌رانی فیستیڤاڵی ئه‌رمینیا به‌گه‌رمی له فڕۆكه‌خانه پێشوازیان له تیپه‌كه كرد‌و هه‌ر ئه‌و رۆژه یه‌كه‌م چالاكی خۆمان پێشكه‌شكرد له یه‌ریڤان كه بریتی بوو له تابلۆی (په‌چه‌كه‌ت لاده) ئاماده‌كردنی: بوشرا ئیبراهیم و موزیك: خالید سه‌ركار و سه‌رپه‌شتیاری مه‌شق: محه‌مه‌د جه‌لال، پاشان رۆژی دواتر له شارۆچكه‌ی سیڤان كه شارێكی گه‌شتیارییه له‌ئه‌رمینیا چالاكییه‌كی ترمان پێشكه‌شكرد كه بریتی بوو له تابلۆی (قه‌ره‌ج) ئاماده‌كردنی: لوقمان حسێن و میوزیك: زانا مه‌حمود هه‌ژار و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌شق؛ ستران دڵپاك.
تیپی هونه‌ری میللی سلێمانی، یه‌كێكه له‌و تیپه هونه‌رییانه‌ی چالاكییه‌كانیان به ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و تا ئێستا بانگهێشتی چه‌ندین فێستیڤاڵی ده‌ره‌وه و عیراق و ناوچه‌كه كراون و تابلۆكانیشیان هه‌مووی گوزارشته له كه‌له‌پوری كورده‌واری.