وەفدێكی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتەوە بەغدا

12:24 - 2023-10-03
کوردستان
492 جار خوێندراوەتەوە

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، سەردانەكەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی لیژنەی دارایی و یەكلاییكردنەوەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانە، تاكو دواتر لیژنەی دارایی راپۆرتی خۆی لەو بارەیەوە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بكات

لەبارەی 700 ملیار دینارەكەوە، د.نەرمین مەعروف باسی لەوەكرد، بۆ سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ عیراق پارەكە بۆ هەرێم دەنێرێت، بەڵام ئەوان دەیانەوێت شایستەی دارایی هەرێم بۆ دوو ساڵی داهاتوو مسۆگەر بكەن.

سەرچاوە: کوردسات نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان