داواکاری چین و توێژەکانی خەڵک

10:35 - 2022-05-19
کەلتور
535 جار خوێندراوەتەوە

پییەر ساوچۆن
ئا: ئەرسەلان حەسەن

نرخی بەنزین کە «هێلەک زەردەکانی» هێنایە سەر شەقامەکان، هەرگیز ئەو شانازییەی بەرنەکەوت بەشێک لە داواکاری رێکخراوە چەپەکان بێت. باسە پەیوەندییدارەکان بە سیاسەت یان سەندیکا، ماوەیەکی زۆر لە ترس و نیگەرانییەکانی ئەوان دوورە. 

نرخی بەنزین و خەباتی چینایەتی
(نرخی بەنزین یان سوتەمەنی خەباتی چینایەتی) ناونیشانی بابەتی بڵاوکراوەیەکی نزیک لە «حزبی نوێی دژەسەرمایەداری» (NPA) دەربارەی داواکاری سەرەتایی «هێلەک زەردەکان»، کە هیچ ناڕوونیەکی تێدا نییە. لێدوانی هاوسۆزیی چەپی سەندیکایی و سیاسەتی فەرەنسا لەوبارەیەوە بڵاوکرایەوە. دەربارەی 10 کەس کە لەسەر بەردڕێژەکانی «کۆییتۆ» کوژران و سەدان بریندار چەند هەفتەیەک پێشتر لە ئیکوادۆر بوونە قوربانی، بارودۆخەکە بە هەمانشێوەیە. سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی دژی زیادکردنی نرخی سوتەمەنی. ساڵێک پێشتر، ئەم رێکخراوانە دڵخۆشییان بە دەرکەوتنی شۆڕشی سودان دەردەبڕی. ژمارەیەکی کەمییان بیرییان دەکەوێتەوە کە یەکێک لە پێشەکییەکانی ئەم شۆڕشەش، زۆر زیادکردنی نرخی سوتەمەنی بوو، کە شۆڕشی ساڵەکانی2012 و 2013ی هەڵگیرساند. 
ئەگەر مێژوویەکی بەرچاو لەم لیستەدا باسی نەکرێت، دەتوانین بڵێین تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بووین: لە 27ی شووباتی 1989 لە کاراکاسیش نرخی سوتەمەنی زۆر زیادی کرد و سەریکێشایە خۆپیشاندانی جەماوەری «کاراکازو»، کە 3 هەزار خۆپیشاندەر کوژران و سەرەتای هەڵبژاردنی هۆگۆ چاڤێز، لە ساڵی 1998 بوو.
هێلەک زەردەکان
پێدەچێت رێژەی پشتگیرییکردنی فراوانی چەپی سیاسی و سەندیکایی فەرەنسا لە شۆڕشەکانی دژی زیادکردنی نرخی بەنزین، پێچەوانەی رێژەیی لەگەڵ مەودایەک هەیە کە لەم ناڕازیەتییانە جیای دەکاتەوە، چونکە لەکاتێکدا هەمان هۆ تووڕەبوونی سەدان هەزار «هێلەک زەرد»ی لە تشرینی دووەمی 2018 هێنابووە سەر شەقامەکانی فەرەنسا، پەرۆشییانی دامرکاندەوە: سکرتێری «کۆنفدراسیۆنی گشتی کار - CGT» لەمبارەیەوە وتی: «بانگەوازی هێلەک زەردەکان، کە لە ئاستێکی زۆر لەلایەن خاوەن پیشەشازییەکانی گواستنەوە، پشتگیری لێکرا و باڵی راست و راست تووندڕەویش پشتگیرییان کرد، ئەمڕۆ رەنگدانەوەیەکی گەورەی لە ناو چین و توێژەکانی خەڵک هەیە». 
ئەمە لە کاتێکدا بوو پێش ئەوە، کە «هێلەک زەردەکان» نرخی سوتەمەنی بکەنە هەواڵێکی رۆژ، ئەوەندە بەس بوو سەر بە هەر کافتریایەکی گوندێکی فەرەنسادا بکەیت تا بزانی، کە پێش دەیەیەک تووڕەیی خەڵک لە دەوری باسێکی ناوەندی فۆرم دەگرێت. ئەم باسە ئۆتۆمۆبێل، رادارەکانی پۆلیس، بەنزین، گاز، کۆنتڕۆڵکردنی هونەریی و تاوانە، بەڵام ئایا چەپی سەندیکایی و سیاسی لەم گوندانە نیشتەجێن؟ ئایا دەچنە ئەم کافتریایانە؟ ئەگەر وایە، توانیویانە لە قسەکانیاندا جگەلە ژاوەژاوی کافتریاکە پەرچ بکەنەوە؟ بەرنامەی حزبەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی کۆمار وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە.
 هیچ قسەیەکیان دەربارەی گرانبوونی ئۆتۆمۆبێل نییە و جەختکراوەتەوە کە پێویستە لەمشێوەیەی گواستنەوەی ئالودەکەرە بچینەدەر: («دووبارە بیرکردنەوە لە جێگۆڕکێی تاکەکان» و «کەمکردنەوەی پێگەی ئۆتۆمۆبێل»، «پەسەندکردنی جێگۆڕکێی نەرم»). 
داواکاری خەڵکی
لەودیو نرخی گواستنەوە، چ شتێک چین و توێژەکانی خەڵک کۆدەکاتەوە؟ دەربارەی شتێک دڵنیایە: «سیاسەت بازی سیاسەتمەداران» (رکابەری دەسەڵات و ستراتیجی هەڵبژاردنەکان...)، بێزاربوونەکان، بەرزبوونەوەی رێژەی بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکان، کە لە هەر هەڵبژاردنێک زیاتر دەبێت. ئایا هۆی ئەم کارە رێک ئەوە نییە کە ترس و نیگەرانییەکان، ئازارەکان و گرفتاری چین و توێژەکانی خەڵک لەلایەن ئەو رێکخراوانەی کە داوای نوێنەرایەتییان دەکەن نەناسراوە یان تا رادەیەک هەستپێنەکراوە؟ 
ئیمە دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە لەناو کەسانێک لە چین و توێژەکانی خەڵک وەک ژنی ماڵەوە، دادەکانی باخچەی ساوایان، کرێکارانی بەرهەمهێنانی زنجیرەیی، وەستا و کرێکاری ئاو راکێشان، وەستا و کرێکاری دانانی تەختەی ژووری ناوماڵ و هی تریش. زۆربەیان ژن، گەنج، خانەنشین و خاوەن سەرچاوەی جیاوازی پیشەیی و لە رووی جوگرافیاوە جیاواز (شار، گوند، دەوروبەری شار) بوون.
گرانی خەرجی ژیان 
یەکەمین سەرسوڕمان، ئەوە بوو کەمینەیەکیان داوای زیادکردنی هەقدەستییان دەکرد، کە داوای سەرەکی رێکخراوە چەپەکانە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەموویان لە گرانی خەرجی ژیان جەختییان دەکردەوە، کە بەردەوام زیاد دەکات. لە خێزانە سەردانیکراوەکان، بە گشتی ژنانن کە ئاگایان لە حیسابی داهات و خەرجە. ئەم کارە کاتگر و نیگەرانکەرە، دەیانکاتە بەراوردکەرێکی سەرسەختی نرخەکان. تووڕەییان لە ژیانی رۆژانەدا نیگەرانبوونیانە لە کیسەباخەڵ، چونکە رۆژانە دەیکەنەوە دەبینن لە چاوتروکانێکدا بەتاڵ دەبێت. داواکەیان روونە: بەسیستمکردن و کۆنتڕۆڵکردنی نرخی بەروبوومەکان و پێداویستییە سەرەتاییەکان. بتوانن یەخچاڵەکانیان بێ ترس و نیگەرانی پڕبکەن. بێئەوەی نرخەکان بەراورد و چاودێری لیستی نرخەکان بکەن. بێئەوەی ناچاربن سەعاتی دوورودرێژی بێزارکەر لە ئینتەرنێتدا بە سەربەرن. زیادکردنی مووچە؟ «دوای ئەمە نرخی هەموو شتێک زیاد دەکات و هیچ نامێنێتەوە!». لە بیرمان بێت کە نرخەکان لە فەرەنسا لە ساڵی1978ەوە ئازادبوون. دەربارەی بەڕێوەبردنی نرخی بەروبوومە بنەڕەتییەکانی پێویستی رۆژانە، تاکەکانی لێکۆڵینەوەمان لەگەڵ کردن وتییان دەبێت ئاستی نرخەکانی گاز، کارەبا، رێژەی سوود و هتد کۆنتڕۆڵ بکرێن تا «نیگەرانی هەمیشەیی کردنەوەی سندووقی پۆست»، کە هەموو هەیانە، بڕەوێتەوە. 
گرانی خوێندن
سەرسوڕمانی دووەم: قوتابخانەیە. رێکخراوە سەندیکایی و سیاسییەکان تەوەری گوتاری خۆیان لە سەر کەموکورتی خزمەتگوزاری گشتی هەڵدەچنن. لەمبارەیەوە هیچ خاڵێک لەلایەن کەسانێکەوە کە لێکۆڵینەوەمان لەگەڵ دەکردن، ئاماژەی پێنەکرا. لەجیاتی، هەموویان لە گرانی و قورسی تێچونی نرخی قوتابخانە تووڕە بوون. دایەنگە، سەنتەری کات بەسەربردن، خواردنگە، پێداویستی خوێندن گوشار لە بوودجەی ئەم خێزانانە دەکەن. هەرچەند زۆربەی ئەم تێچونانە پەیوەندی بە چالاکی وانەکانەوە هەیە، بەڵام ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەریدەخات کە «قوتابخانە» بەشێکی زۆری تێچوونەکان پێکدەهێنێت. 
رێکخراوی نوێ
بۆ بەدیهێنانی ئەم پێشنیارانە پێویستمان بە رێکخراوگەلێکە. کام رێکخراوگەل؟ کێشەکە لەوەدایە کە هەموو ریکخراوە چەپەکان متمانەی خۆیان لای خەڵک لە دەستداوە، هۆی سەرەکی ئەوەیە کە زمانی ئاڵۆزیان (لە زمانی ئێمە ناچێت)، سەرنجڕاکێشی نووسین لە دژبەری هەنگاوە دیارەکان و کاریگەری بەکردەوەو دەستبەجێی هەستپێکراوە. هەروەها، ئۆرگانیزەکردنەکان سیستماتیکیانە هەمیشەیی پاراستنی غرور، پارە، شانازی و پێگەیە. جگەلە هەموو ئەمانە، هەموو ئەم باوەڕانە وزە لە نەبوونی پەیوەندی قوڵتر وەردەگرن، کە پشتبەستوە بەم راستییەی بەدڵنیاییەوە دەردەبڕرێت: «هەرچۆنێک بێت، سیاسەت ژیان ناگۆڕێت». ژنێکی گەنجی ئارایشکەر هەموو ئەم هەستە هاوبەشەی ئێمەی لە رستەیەکدا کورت کردەوە، ئەوەی نەدەزانی کە بەرزەفڕی «گۆڕینی ژیان» وەرگیراوە لە ئارسۆر ریمبۆ و دروشمی چەپ، کە ئامۆژگاری لێکترازانی دەکرد. 
دوای ئەوە، نەبوونی چارەسەری جێگرەوەی کرداری و تیۆری وایکردوە گەیشتن بە ئامانج بە هۆگرییەوە، وەبەرهێنان و بەڵێن لە سیاسەتدا بێهودە بێت «چونکە هیچ شتێک ناگۆڕێت و هەمیشە هەمان خراپی و بەدکارییەکان دووبارە دەبنەوە»، بەڵام مێژوو ئەوەی سەلماندوە کە رێک هەر لەو شوێنەوە زەروریبوونی گۆڕان دەردەکەوێت. بێ متمانەیی گشتی کە رێکخراوە چەپەکان تێیدا پەلەقاژەیانە، رێگەیەک پیشاندەدا کە خودی قازانجبەرەکانیان کردوەتەوە: «دامەزراندنی رێکخراوێک بە کەسانی وەک خۆمان». هاوشێوەی خۆیان لە روانگەی سۆسیۆلۆژیی و سیاسییەوە، بێ ئامانجی هەڵبژاردن – لانی کەم لە کاتی سەرەتادا – رێکخراوێک کە ترس و نیگەرانییەکەی بەدەستنیشانکراوی ژیانی خەڵک، پێکهاتەی یەخچاڵە بەتاڵەکان (هاوکاری خۆراکی)، تێچوی خوێندن (دروستکردنی قوتابخانەی بێ بەرامبەر و پشتگیریکردنی خوێندن)، کەمکردنەوەی نرخی کات بەسەربردن و سەرگەرمییەکان (سینەما و کاتبەسەربردن لە دەرەوەی ماڵ بەنرخی کەم) و هتد بێت.
دەبێت باوەڕ بکەین کە چیدی ئەم جۆرە بەرنامانە وەک پێشوو پەسەندی رێکخراوە چەپەکان نییە. بەمشێوەیە، دوای «هێلەک زەردەکان» دەبینرێت کە تارادەیەک کۆدەنگی بێ پێشینە لە ناو «چەپەکان» هەیە، کە بەگژ بەتایبەتییکردنی فڕۆکەخانەی پاریسدا چوونەوە. لە هەموو شوێنێک ئاماژە بەوە دەکرێ کە ئەم کارە رێکردنێک بووە لە رێگەی مێژوویی «هێلەک زەردەکان» بە کردنی راپرسییەک، کە هەموو گۆڕەپانەکانی وڵات زەوت دەکات و هتد، بەڵام هیچ کەسێک گوێ بەوە نادات کە زۆربەی زەوتکەرانی گۆڕەپانەکان (هێلەک زەردەکان) بۆ ئەوانیان زەوت کردبوو، کە چیدی نەیاندەتوانی ئۆتۆمۆبێلەکانی خۆیان بەکاربێنن و زۆربەیان ئەوکەسانە بوون بەتەمەنی خۆیان سواری فڕۆکە نەببوون.
لە سۆسیۆلۆژی هەڵبژاردنەکان داواکردنی راپرسی دەربارەی بەتایبەتییکردنی فڕۆکەخانە بەزەین دەگەیشت «ئیمزاکەر کەسێک بێت کە دەنگ بە چەپ دەدا، خوێندنی باڵای تەواوکردووە و سەرمایەی کەلتووریی بەرچاوە». شەڕی گەورەی «جەماوەریی» ئەم دواییە، هەمان رێکخراو و بە هەمان جەنگاوەرانی دژی 5G و ئەمازۆن - بە بەڵگەهێنانەوەی ژینگەیەک، کە بەدەگمەن یەکانگیری ترس و نیگەرانی خەڵکە – سەرکەوتنێکی گەورە لەم لایەن و ئەو لایەنی وڵات نەبووە. 
لە ساڵی2009 لیاناج کۆنت پووفیتاسیۆن* (LKP دژی زیادەڕەوی لە وەبەرهێنان)، 44 ڕۆژ ئیفلیجکردنی گوودالۆپی (Guadeloupe) رێکخست. پزیسکی ئەم کارە؟ زیادکردنی نرخی بەنزین بوو.
* فدراسیۆنێکی سەندیکاییە کە 50 سەندیکا، کۆمەڵەی هەرەوەزی، رێکخراوی کەلتووری و سیاسیی کۆ کردوەتەوە و لە ساڵی 2009 بایکۆتکردنی گشتی ڕێکخستوە.
سەرچاوە: 
-لوموند دیپلماتیک، ژانویە 2022               

بابەتە پەیوەندیدارەکان