سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: وەڵامی توندمان دەبێت

01:47 - 2023-10-07
جیهان
462 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە کەرتی غەزەوە، هێرشی بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند  وەڵامی توندیان دەبێت.
ئۆپەراسیۆنەکەی بزووتنەوەی حەماس بەناوی "تۆفانی ئەقسا"یە و ژمارەیەکی زۆر موشەکیان لە کەرتی غەزەوە ئاراستەی ئیسرائل کرد و ژمارەیەک لە چەکدارەکانیشیان چوونە خاکی ئیسرائیلەوە.
لە پاش هێرشەکە، حکومەتی ئیسرائل دۆخی جەنگی راگەیاند و بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆید رایگه‌یاند وەڵامی توندیان دەبێت بۆ ئەو هێرشە، حەماس باجێکی قورس دەدات.
هاوکات ئاڤیجا ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پەیامێکدا رایگەیاند کە ئۆپه‌راسیۆنێکی سەربازی بە ناوی "شمشێری ئاسن" دژی حه‌ماس ده‌ستپێده‌كەن و دەیان فڕۆکەی جەنگی، هێرشدەکەنە سەر کەرتی غەزە.

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان