لایەنەكان بۆ رێكخستنەوەی نێو ماڵی كورد چاویان لە هەوڵەكانی یەكێتییە

09:55 - 2023-10-09
کوردستان
224 جار خوێندراوەتەوە

حزب و لایەنەكان چاوەڕوانی زیاتریان لەبارەی یەكڕیزی و كۆدەنگی و خزمەت و چارەسەری كێشەكان، لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  هەیە و داوا دەكەن لەسەر رێبازەكەی مام، زیاتر لە رابردوو، یەكێتی كۆكەرەوەی دەنگە جیاوازەكە بێت.
حزب و لایەنە كوردستانی و عیراقییەكان، بۆ سەركەوتنی پێنجەمین كۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەك سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەڵبژاردنی ئەندامانی سەركردایەتی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆك بافڵ و ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی دەكەن و وەك خۆشیان لە بروسكەكانیاندا ئاماژەیان بۆ كردووە «چاوەڕوانی زیاتریان بۆ خزمەتی خەڵك و چارەسەری كێشەكان، لە یەكێتی هەیە».

یەكێتی جەخت لە یەكڕیزی و كۆدەنگی و خزمەت دەكاتەوە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە درێژەدان بە رێبازی سەرۆك مام جەلال، لە ئێستا و رابردوودا هەوڵی بۆ دیموكراسی و مافی مرۆڤ و چارەسەری كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور داوە، بۆیە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێم و لە روانگەی بڕوابوون بە یەكێتی، لایەنەكان چاوەڕوانی زیاتری لەبارەی یەكڕیزی و كۆدەنگی و خزمەت و چارەسەری كێشەكان لێدەكەن.
سالار مەحمود ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: چاوەڕوانی لایەنەكان لە كوردستان و عیراق بۆ یەكێتی، دەتوانێت رۆڵی پێشەنگایەتی ببینێت بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و چارەسەركردنی كێشەكان و دروستكردنی كۆدەنگی نێوان لایەنەكان بۆ خزمەتی خەڵك، وتیشی: یەكێتی ئەو هێزەیە كە سەرچاوەكەی لە خەڵكەوەیە و لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال، هەوڵ بۆ دیموكراسی و مافی مرۆڤ و چارەسەری كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور دەدات، بۆیە وتاری یەكێتی، وتارێكی نیشتمانی و كوردستانییە و لەسەر ئاستی عیراقیش وتارێكی دەستوورییە، راشیگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەخت لەسەر یەكڕیزی و كۆدەنگی و خزمەت دەكاتەوە و پێویستە لایەنەكانی دیكەش تێبگەن كە تاكڕەوی و خۆبەدوورگرتن، چارەسەری بارودۆخەكە ناكات.

یەكێتی كۆكەرەوەی لایەنەكان و  بۆچوونە جیاوازەكانە
رۆڵی كاریگەری یەكێتی لە سەرجەم قۆناغەكاندا وایكردووە حزبەكە ببێتە جێی چاوەڕوانی لایەنەكان و چاوەڕوانی زیاتری لەبارەی یەكڕیزی و كۆدەنگی و خزمەت و چارەسەری كێشەكان لێبكەن، چونكە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق، كۆكەرەوەی لایەنەكان بووە، لەو پێناوەشدا قوربانی زۆری داوە.
لوقمان وەردی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: یەكێتی لە مێژووی خۆیدا لە هەموو قۆناغەكاندا رۆڵی كاریگەری گێڕاوە و ئەم حزبە بە كۆكەرەوەی لایەنەكان و بۆچوونە جیاوازەكان ناسراوە، هەر ئەمەشە وایكردووە لایەنەكانی دیكە ئەو چاوەڕوانییەیان لێی هەبێت، وتیشی: لەسەر ئاستی عیراقیش، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەو پەیوەندییە بەهێزەی هەیەتی سەكۆی كۆكەرەوەی لایەنەكان بووە بۆ خزمەتی خەڵك، لەو پێناوەشدا زۆرجار قوربانیداوە و بەرژەوەندییە گشتییەكانی خستۆتە پێش بەرژەوەندییە حزبی و تایبەتییەكانی، ئاماژەی بەوەش داوە «وەك چۆن لە پێنجەمین كۆنگرەدا، زۆرترین گفتوگۆكان لەپێناوی باشتر خزمەتكردنی خەڵك بووە، یەكێتی بەو ئاڕاستەیە درێژە بە خەباتی خۆی دەدات، ئەمەش بەشێكی گەورەی ئەو چاوەڕوانییەیە كە لایەنەكان بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیانە».
PUKMEDIA

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان