دامەزراوەی لێکۆڵینەوە لە کاروباری بەرهەمە دانەوێڵەییەکانی روسیا، سێ گەورەترین کڕیارەکانی گەنم و بەروبوومی دانەوێڵەی روسیای ئاشکرا کرد.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەو دامەزراوەیە رایگەیاند: لەماوەی ساڵێکدا، میسر بە 780 هەزار تۆن و تورکیا بە 616 هەزار تۆن و ئێران 490 هەزار تۆن، پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی کڕیارەکانی دانەوێڵەی روسیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بە هۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە، بەرهەمی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بەراورد بە ساڵی پار 7 ملیۆن تۆن کەمی کردووە و ئەمساڵ تەنیا 11 ملیۆن تۆن گەنمی هەناردەی بازاڕکانی جیهان کردووە.
سەرچاوە: DW