ناسا کەشتییەکی ئاسمانی دەنێرێتە سەر ئەستێرەیەکی ئاسنین

08:05 - 2023-10-14
هەمەرەنگ
241 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمان لە ئەمریکا ناسراو بە ناسا، لە نوێترین هەوڵیدا کەشتییەکی ئاسمانی بۆ پڕۆژەیەکی بێوێنە تەرخان کرد و کەشتییەکەی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.
ئاژانسی ناسا رایگەیاند: پێشتر ئەستێرەیەکیان دۆزیوەتەوە، کە 60٪ ی پێکهاتەکەی بریتییە لە ئاسن و نیکڵ. بۆ دۆزینەوەی زیاتر و لێکۆڵینەوەی وردتر لەسەر ئەو ئەستێرەیە، کەشتییەکی ئاسمانیان بە ناوی سایکی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کردووە.
گەشتەکەی سایکی زیاتر لە 6 ساڵ دەخایەنێت و بڕیارە لە خولگەی نێوان مەریخ و مشتەری ئەستێرە ئاسنینەکە بدۆزێتەوە و دەست بە لێکۆڵینەوەکانی بکات.
هاوکات ناسا رایگەیاند: ئەو پڕۆژەیەیان گرنگییەکی گەورەی هەیە چونکە یەکەمجارە لێکۆڵینەوە لە ئەستێرەیەکی کانزایی لەو جۆرە دەکرێت.

سەرچاوە: NASA

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان