کۆشکی شاهانەی ڤێرسای فەرەنسا بۆ ماوەیەک چۆڵکراوە

08:15 - 2023-10-17
جیهان
301 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی شاهانەی ڤێرسای فەرەنسا رایگەیاندووە کە بەهۆکاری ئەمنی، کۆشکەکە بۆ ماوەیەک چۆڵکراوە.

پۆلیسی فەرەنسا ئەوەی بۆ میدیاکانی ئەو وڵاتە ئاشکرا کردووە کە هۆکاری چۆڵکردنی کۆشکەکە بەهۆی مەترسی بوونی تەقەمەنی بووە  و و تیمی پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنی رەوانەی دەوروبەری کۆشکەکە کراون.


ئەمەش یەکەم جار نییە کە بەهۆی مەترسی بوونی تەقینەوە ناوچە بەناوبانگەکانی فەرەنسا دادەخرێن و لە 14ی تشرینی یەکەم بە هەمان هۆکار، مۆزەخانەی لۆڤەر وێستگەی شەمەندەفەری جار دی لیۆن لە پاریس داخرا.

سەرچاوە: AP

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان