تۆم کروز فیلمە نوێکەی نمایشکرد

07:20 - 2022-05-22
هەمەرەنگ
234 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژانی رابردوود «تۆم کروز» ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان لە فێستیڤاڵی «کان»ی سینەمایی رێزی لێنرا و خەڵاتی ئاڵتوونیی فەخری پێبەخشرا، هەروەها فیلمە نوێکەی نمایشکرا.
دوای ئەوە ئەم ئەکتەرە جیهانییە رووی کردە بەریتانیا و لە مەراسیمێکی تایبەتدا کە لەو وڵاتە بەڕێوەچوو، فیلمە نوێکەی نمایشکرد.
«Top Gun: Maverick» ناوی فیلمە نوێکەی «تۆم کروزە» و لە لەمەراسیمە تایبەتەکەدا هەریەکە لە شازادە «ولیام و کیت میدلتون» ئامادەیبوون، هەر لەم مەراسیمەدا تۆم کروز سەرجەم ستافی فیلمەکەی کە پێکهاتبوون لە بەرهەمهێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکار و بەشدارانی فیلمەکە بە ئامادەبوان ناساند.
ئەمە یەکەمجار نییە کە هەریەکە لە شازادە «ولیام و کیت میدلتون» ئامادەی نمایشی فیلمەکانی تۆم کروز دەبن، پێشتریش لە چەند مەراسیمێکی تایبەتدا ئامادە بوون و سەرسامیی خۆیان بۆ فیلمەکانی ئەم ئەکتەرە جیهانییە دەربڕیوە.
«Top Gun: Maverick» نوێترین فیلمی تۆم کروزە کە ماوەیەکی زۆر سەرقاڵی بەرهەمهێنانی بوو، لەم فیلمەدا جگە لە تۆم کروز ژمارەیەک ئەکتەری دیار رۆڵ دەبینن، لەوانە: «میلیس تایلۆر، جێنفەر کۆنیللی، جۆن هام، مۆنیکا باربارو» و چەندین ئەکتەری تر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان