ئاكار نه‌جم
یۆلاندا كریستینا جیگلیۆتی ناسراو به دالیدا ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه به ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی جیهانی داگیركرد. به جوانییه‌كه‌شی پۆستی شاجوانی وه‌رگرت. دالیدا له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا وه‌ك شاجوانی میسر هه‌ڵبژێردراوه، دوای ئه‌وه‌ش وه‌ك گۆرانیبێژێكی ناوداری جیهانی ناسرا، گۆرانیبێژێكی ناوداربووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به 9 زمان گۆرانی گوتووه، یه‌كێكه له گۆرانیبێژه ناسراوه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو. ئه‌م خانمه له 17ی 1ی ساڵی 1933 له گه‌ڕه‌كی شوبرا له قاهیره له دایك و باوكێكی ئیتالی له‌دایكبووه، سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی له میسر ژیاوه، ئه‌و زه‌مانه دایك و باوكی له ئیتالیاوه روویان له میسر كردووه. ساڵی 1954 به‌شداری پێشبڕكێی شاجوانی میسری كردووه و توانیوێتی ئه‌و نازناوه به‌ده‌ستبهێنێ.
به 9 زمان گۆرانی چڕیوه
ژیانی هونه‌ری دالیدا له فه‌ره‌نسا ده‌ستیپێكردووه، ئه‌م هونه‌رمه‌نده گۆرانیبێژی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان دوو نه‌ته‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو به 9 زمان گۆرانی گوتووه، به زمانی عه‌ره‌بی، ئیتالی، عیبری، فه‌ره‌نسی، یۆنانی، ژاپۆنی، ئینگلیزی، ئیسپانی و ئه‌ڵمانی گۆرانی وتووه. به‌مه‌ش بووه به گۆرانیبێژێكی جیهانی و له سه‌رانسه‌ری جیهاندا گوێگری هه‌بووه.
دالیدا و سینه‌ما
له ساڵی 1955 وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه كاتێك به‌شداری له فیلمی جگه‌ره و جام ده‌رهێنانی نیازی مسته‌فا كردووه، دالیدا له دوانزه فیلم‌دا رۆڵی بینیوه. به‌ڵام زۆرتر وه‌ك گۆرانیبێژ ناسراوه. گۆرانییه‌كانی له نێوان ساڵانی 1957 تا 1961 دا زۆر به‌خێرایی بڵاوبوونه‌وه و كاسێته‌كانی فرۆشێكی زۆریان هه‌بووه. گۆرانییه‌كانی له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا و ئه‌مریكای لاتین و ئه‌مریكای باكوور و ئاسیادا بڵاوبوونه‌وه، هه‌روه‌ها شانبه‌شانی ژماره‌یه‌ك گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ئه‌و كاته گۆرانی گوتووه، وه‌ك خولیۆ ئیگلیسیاس، چارڵز ئازناڤۆر، جۆنی ماتیس...
زیاتر له هه‌زار گۆرانی گوتووه.
ئه‌م خانمه به‌وه ناسراوه گۆرانی زۆری چڕیوه و خاوه‌نی زیاتر له هه‌زار گۆرانییه، هه‌روه‌ها چه‌ندین نازناو و رێزلێنانی به‌ده‌ستهێناوه، جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆلی فه‌ره‌نسی رێزی لێگرتووه به پێدانی میدالی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار. به‌هۆی نمایشه نایابه‌كه‌ی و ده‌نگه جیاوازه‌كه‌یه‌وه، دوای مردنیشی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا رێزی لێگرتووه به دانانی وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر مۆری پۆسته، هه‌روه‌ها په‌یكه‌رێك له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی دانراوه. ئه‌م هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌نده ناسراوه لیستی ده گۆرانییه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهانی داگیركرد، له كه‌نه‌دا تا ژاپۆن و له میسره‌وه تا ئه‌رجه‌نتین. له ساڵی 1978 دالیدا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م گۆرانیبێژه‌كان بووه كه گۆرانییه‌كانیان له ڤیدیۆ كلیپێكدا له فه‌ره‌نسا وێنه‌گرتووه.
خه‌مۆكی
چیرۆكی خۆشه‌ویستی و عاشقبوونی دالیدا له‌سه‌ر یه‌ك پیاو نه‌گیرساوه‌ته‌وه و چه‌ند جارێك عاشق بووه. دالیدا له ساڵی 1987 له ته‌مه‌نی 54 ساڵیدا دنیای به‌جێهێشت، كه به‌هۆی ژیانه دڵته‌زێنه‌كه‌یه‌وه هه‌وڵی خۆكوشتنی دابوو. دالیدا ژیانێكی خۆشه‌ویستی كاره‌ساتباری به‌سه‌ر بردووه، له ساڵی 1961 بۆ یه‌كه‌مجار شووی به لوسیه‌ن مۆریس كردووه، ئه‌م پیاوه چه‌ند ساڵێك په‌یوه‌ندی له‌ته‌كیدا هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و خۆشه‌ویستییه هه‌ر زوو كۆتایی هات و له ساڵی 1962 به فه‌رمی له‌یه‌كتری جودابوونه‌وه، 1970دالیدا ئاگاداری مردنی هاوسه‌ری یه‌كه‌می بوو، لوسیه‌ن مۆریس، كه به‌گولله خۆی كوشت، پاش ئه‌و دالیدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس كریستیان دی لا مازیێر دروست كرد، له ساڵی 1966 له‌ویش جیاده‌بێته‌وه، دواتر چیرۆكی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئالان دیلۆن ده‌ستپێده‌كات. ساڵی 1967 په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لویجیدا هه‌بوو له ساڵی 1969 تا 1971 دالیدا په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ پیاوێكی خێزانداردا هه‌بوو، كه فه‌یله‌سوف و نووسه‌ر ئارنۆ دیسجاردینزبوو. له ساڵی 1985 دالیدا په‌یوه‌ندییه‌كی كورتی له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كه‌ی فرانسوا نۆدی دروست كرد و شووی پێكرد و پاشان له‌ویش جودابووه‌ته‌وه. له ساڵی 1987دا، دووباره هه‌وڵی خۆكوشتنی دا، ئه‌مجاره‌یان كاته‌كه‌ی گونجاوبووه. ته‌رمه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆی له مۆنمارتر دۆزراوه‌ته‌وه.
گۆرانییه‌كانی
دالیدا له ته‌مه‌نی هونه‌ری خۆیدا كۆمه‌ڵێك ئه‌لبوومی به‌رهه‌م هێناوه، یه‌كێك له‌وانه: خۆشه‌ویستی له پۆرتۆفینۆدا، شه‌شه‌مین و دوا ئه‌لبوومی ستۆدیۆیی ساڵانی 1950 ی دالیدابووه. له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 1959 له رێگه‌ی كۆمپانیای باركلی ریكۆردزه‌وه بڵاوكرایه‌وه. ئه‌لبوومه‌كه زیاتر له گۆرانییه ره‌سه‌نه‌كانی دالیدا پێكهاتووه، له‌كاتێكدا چواریان به‌رگی گۆرانییه به‌ناوبانگه‌كانی بیانین. هه‌موو تراكه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ستانداردی پۆپ كه له رووی ده‌نگییه‌وه زه‌ق كراوه‌ته‌وه. ئه‌لبوومه‌كه له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گرانی مۆسیقاوه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كرا.
گۆرانی كاتی گوڵه‌كان، گۆرانییه‌كی دالیدایه بۆ بیست و یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی ستۆدیۆیی به‌هه‌مان ناوه‌وه‌بووه. له كاتێكدا تێكستی فه‌ره‌نسی له‌لایه‌ن ئیدی مارنایه‌وه نووسراوه، مێلۆدییه‌كه له گۆرانییه‌كی رۆمانسی روسییه‌وه وه‌رگیراوه، كه له‌لایه‌ن بۆریس فۆمینه‌وه له ساڵی 1924 ئاوازه‌كه‌ی بۆ دانراوه. گۆندۆلیێر سێیه‌م ئه‌لبوومی ستۆدیۆی زمانی فه‌ره‌نسی گۆرانیبیژ دالیدایه. سه‌لما یا سه‌لامه ئه‌لبوومێكی دیكه‌ی ستۆدیۆیی دالیدایه له مانگی ئازاری ساڵی 1977 بڵاوكرایه‌وه، ئه‌لبوومه‌كه زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه، زیاتر له دووملیۆن دانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا لێ فرۆشراوه. بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌لبوومه‌كه، دالیدا چه‌ندین نمایشی راسته‌وخۆی له ئه‌وروپا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.