دووشەمس

11:43 - 2023-11-02
دووتوێ
164 جار خوێندراوەتەوە

كەسان



بۆهاوڕێم د. عەبدڵڵا ئاگرین لەپای
وەفا و دڵسۆزی بۆ کۆچکردوو
(شەمس)ی خێزانی


من لەبۆ خۆم
هەم بوو دوو شەمس؟
یەكێك گەورە
هەر زۆر گەورە!
رووناكی دەكردەوە
نەك هەرجیهان؟
بڕۆ بڕۆ بۆ ئەولاتر
بۆگشت هەسارەی كاكێشان!؟
* * *

ئەوی تریان؟
بچووك، بچووك
هێندە بچووك؟
لەنێو دڵما!
لەڕۆحما!
لەسەراپای
جەستە و ناخما!
مێرگوزاری
عیشقی پاكیزەیی
دەڕوان؟
سبەینانیش
ئاورنگی گوڵی
بەڕوخسارمدا
دەپرژان؟
* * *

شەمسی بچووك
لێم ئاوابوو؟
دنیام تاریك
تاریك، تاریك!
شەمسی گەورە
نایڕەوێنێ
ناخی كوڵ و
ژینی تەریك؟
* * *

بەمن چی؟
شەمسی گەورە
با هەموو دنیاش
رۆشنكا؟
هەر شەوە لام؟
ناخی تارم!
دوا نزرگەی
شەمسی بچووك؟
هەتا دەمرم؟
لەو گۆڕەیشا
لەتەکیدا!
هاوڕێ دەبم!؟

#مروارییەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان