ئا: ئارۆ سامان
به‌رنامه و بڕیاره‌كانی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ئابووری و زیاتركردنی وه‌به‌رهێنان و هه‌لی كار له وڵاته‌كه‌ی، لێكدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، به تایبه‌تی كه به به‌رپرسانی كۆمپانیای ئه‌پڵی وتووه، مۆبایلی ئایفۆن له‌ناوخۆی ئه‌مریكا دروست بكرێت، ئه‌مه‌ش داواكاریه‌كه جێبه‌جێكردنی ئه‌سته‌مه، چونكه ره‌گ و ریشه‌ی به‌رهه‌مهێنان له سیستمی سه‌رمایه‌داری و له سه‌رده‌می جیهانگیریدا به جۆرێك په‌رش و بڵاوبووه، كۆكردنه‌وه و كۆنترۆڵكردنی ره‌نگه زۆرێك له هاوكێشه‌كانی به‌رهه‌مهێنان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه
بۆچی ئه‌پڵ له‌ئه‌مریكا دروست ناكرێت
ساڵی 2013 هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره ده‌ستیپێكرد بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ناچار بكرێت كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی خۆی بهێنێته ئه‌مریكا و ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی لۆگۆی (Made in America) بپێكێت، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆش ئه‌مه به‌دینه‌هاتووه و به‌شێكی زۆری به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ له‌وانه ئایفۆن هێشتا له چین به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، تیمێكی پسپۆڕانی زانكۆی (MIT) ده‌ستیان به لێكدانه‌وه‌ی ژماره و به‌دواداچوون بۆ ئه‌گه‌ره‌كان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌م گواستنه‌وه‌یه له راستیدا چه‌ندی تێده‌چێت و له كۆتاییدا چ بارگرانییه‌ك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی كه پلانی كڕینی ئایفۆنیان هه‌یه.
بۆ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م گروپه، ئایفۆن 6X پڵه‌سی وه‌ك بابه‌تی نموونه‌یی بۆ ورده‌كارییه‌كانیان به‌كارهێنا و دوو سیناریۆ بۆ ئه‌پڵ پێشبینی كرا: له سیناریۆی یه‌كه‌مدا ته‌نها به‌یه‌كه‌وه به‌ستنی به‌شه‌كانی ئایفۆن واته كرداری كۆتایی مۆبایله‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ خاكی ئه‌مریكا و له سیناریۆی دووه‌مدا هه‌م به‌رهه‌مهێنانی پێكهاته‌كان و كۆكردنه‌وه‌یان له ناوخۆدا ئه‌نجام بدرێت، پسپۆڕانی زانكۆكه گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی سه‌ره‌تا ئه‌پڵ ده‌بێت گرێبه‌ستی خۆی له‌گه‌ڵ 766 كۆمپانیا له وڵاته‌كانی چین و كۆریا و ژاپۆن و تایوان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ده‌بێت 73 توخم كه له خشته‌ی دروستكردنی ئایفۆندا به‌كار ده‌هێنرێن له ده‌ره‌وه هاورده‌ی ئه‌مریكا بكات، ئه‌مه‌ش 100 دۆلار ده‌خاته سه‌ر تێچووی دروستكردنی موبایلی ئایفۆن.
نه‌بوونی بۆكسێت
پسپۆڕانی زانكۆی (MIT) ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وت، له ئه‌مریكا هیچ كانێكی بۆكسێت نییه، كه جۆرێكه له به‌ردی كانزایی له كانزایه‌ك یان چه‌ند كانزایه‌كی ئه‌له‌منیۆم و هایدرۆكسید پێكهاتووه و مادده‌ی خاوی سه‌ره‌كییه و له پیشه‌سازیی ئه‌له‌منیۆمدا به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر ئایفۆن به كانزای ئه‌له‌منیۆم به‌رهه‌م بهێنرێت، به دڵنیاییه‌وه ئه‌پڵ ناچار ده‌بێت جارێكی دیكه روو له چینییه‌كان بكاته‌وه و له‌وێوه كه‌ره‌سته‌كانی دابین بكات.
له ساڵی 2019شدا (واته له‌سه‌رده‌می یه‌كه‌مین خولی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپدا) ئه‌پڵ پابه‌ند بوو به به‌رهه‌مهێنانی ماكپرۆ له ویلایه‌تی ته‌كساس، قه‌باره‌ی فرۆشی ماكپرۆ به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌متره له قه‌باره‌ی ئایفۆن، به‌ڵام ئه‌پڵ هێشتا كێشه‌ی زۆری هه‌یه.
هۆشداریی ترامپ بۆ كۆمپانیای ئه‌پڵ
هه‌موو ئه‌م مقۆمقۆ و شیكرنه‌وانه‌ی گواستنه‌وه‌ی دروستكردنی ئایفۆن بۆ ئه‌مریكا، له وته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه سه‌ریهه‌ڵداوه كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (Truth Social) رایگه‌یاند و وتی: ئه‌و ئایفۆنانه‌ی له ئه‌مریكا ده‌فرۆشرێن ده‌بێت له‌و وڵاته دروست بكرێن، به‌مه‌ش نزیكه‌ی 70 ملیار دۆلار له به‌های بازاڕی ئه‌پڵ ده‌سڕێته‌وه.
هه‌ر له‌و پۆسته‌یدا نوسیبووی:»من له مێژه (تیم كوك) به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌پڵم ئاگادار كردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م، ئایفۆنه‌كانیان كه له ئه‌مریكا ده‌فرۆشرێن، هه‌ر له‌م وڵاته‌شدا دروست بكرێن، نه‌ك له هیندستان یان هیچ شوێنێكی تر، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ده‌بێ ئه‌پڵ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 25% باج بدات به ئه‌مریكا.
به‌هۆی لێدوانه‌كانی تره‌مپه‌وه پشكه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ڕێژه‌ی 2.6% دابه‌زینیان به‌خۆوه بینی و به‌های كۆمپانیاكه بۆ خوار سێ ترلیۆن دۆلار دابه‌زی.
نرخی ئایفۆن چه‌ند هێنده ده‌بێت
به‌شێك له شیكه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن بیرۆكه‌ی دروستكردنی سه‌رجه‌م ئایفۆنه‌كان له ئه‌مریكا ساڵانێكی زۆری ده‌وێت بۆ جێبه‌جێكردن و زیاتر له دوو هێنده تێچووی بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌مریكی زیاد ده‌كات.
دان ئایڤز، شرۆڤه‌كاری كۆمپانیای (Wedbush Securities) رایگه‌یاندووه، گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئایفۆن بۆ ئه‌مریكا پێنج بۆ 10 ساڵ ده‌خایه‌نێت و نرخی هه‌ر ئایفۆنێك بۆ نزیكه‌ی سێ هه‌زار و 500 دۆلار به‌رزده‌كاته‌وه.
دان ئایڤز به CNNی وت: ئه‌گه‌ر ته‌نها 10%ی كاره‌كانی دروستكردنی ئایفۆن بۆ ئه‌مریكا بگوازرێته‌وه ئه‌وا ماوه‌ی سێ ساڵ و بودجه‌یه‌كی 30 ملیار دۆلاری ده‌وێت.
هه‌ر به پێی وته‌ی ئایڤز ئه‌و چیپانه‌ی كه ئایفۆنه‌كان به‌هێز ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له تایوان دروست ده‌كرێن، له كاتێكدا پانێله‌كانی شاشه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی كۆریای باشووره‌وه دابین ده‌كرێن و هه‌ندێك پێكهاته‌ی دیكه له چین دروست ده‌كرێن و كۆكردنه‌وه‌ی كۆتایی زیاتر له‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌درێت.
وتیشی: پێمانوایه بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئایفۆن له ئه‌مریكا ئه‌فسانه‌یه.
ئایفۆن 16 پرۆ و ئایفۆن 16 پرۆ ماكس كه نوێترین و پێشكه‌وتووترین مۆبایله زیره‌كه‌كانی ئه‌پڵن، نرخه‌كه‌یان نزیكه‌ی هه‌زار دۆلار بۆ هه‌زار و 200 دۆلاره.
هه‌نگاوه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌پڵ
دانێلا جنوسه، شاره‌زا له بواری ئابووری و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له فۆكس بزنس، شیكردنه‌وه‌یه‌كی كردووه و ده‌ڵێت: ئه‌پڵ پلانی دابینكردنی 500 ملیار دۆلاری له بواری به‌رهه‌مهێنان و داهێنانی ئه‌مریكادا ئاشكرا ده‌كات، ئه‌مه‌ش به ئاسۆیه‌كی گه‌ش داده‌نێت بۆ داهاتووی كۆمپانیاكه له ئه‌مریكا.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له مانگی شوباتدا رایگه‌یاندبوو كه به نیازه 500 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له ئابووریی ئه‌مریكادا بكات، پلانه‌كه بریتییه له دروستكردنی كارگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو بۆ به‌رهه‌مهێنانی سێرڤه‌ری (AI) له نزیك شاری هیوستن، هه‌روه‌ها هه‌وڵی دوو هێنده‌كردنی سندوقی به‌رهه‌مهێنانی پێشكه‌وتووی كۆمپانیاكه له پێنج ملیار دۆلاره‌وه بۆ 10 ملیار دۆلار ده‌دات.
هاوكات كۆمپانیای ئه‌پڵ به نیازه (ئه‌كادیمیای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌پڵ) له شاری دیترۆیت دابمه‌زرێنێت و 20 هه‌زار كارمه‌ندی نوێ له بواری توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان و ئه‌ندازیاری سیلیكۆن و زیره‌كیی ده‌ستكرد و فێربوونی ئامێره‌كان دابمه‌زرێنێت.
هه‌وڵه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ فراوانكردنی كار و پرۆژه‌كانی له جێی خویدایه، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی تاریفه‌ی گومرگی ئیداره‌ی ئه‌مریكا لێگه‌ڕێ، چونكه به گوێره‌ی داواكارییه‌كه‌ی تره‌مپ، ئه‌گه‌ر دروستكردنی ئایفۆن به ته‌واوی بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌مریكا، ئه‌وا تێچوونی دروستكردنه‌وه‌كه‌ی چه‌ند هێندە زیاد ده‌كات، ئه‌و كاتیش گومان ده‌كرێت وه‌كو پێویست فرۆشی هه‌بێت.
ساڵانێكی زۆره جیهانگیریی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، ده‌ستی كار و هێزی كاری هه‌رزان له هه‌ر شوێنێك بێت كارگه‌كان بگوێزرێنه‌وه بۆ ئه‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی باشترین به‌رهه‌م به كه‌مترین تێچوو بخه‌نه بازاڕه‌وه، به‌وه‌ش كۆمپانیاكان زۆرترین قازانج كه‌ڵه‌كه بكه‌ن و به‌كاربه‌ریش به‌رهه‌می دڵخوازی خۆی به نرخێكی كه‌متر ده‌ست بكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی تره‌مپ، كه ده‌یه‌وێت هه‌موو قۆناغه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له ئه‌مریكا بێت، ئه‌و هاوكێشه‌یه ده‌شێوێنێت و ئه‌و كاته‌ش جیهانگیری به واتا باوه‌كه‌ی كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ئابووریی جیهان نامێنێت، یان كاڵ ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: CNN، FORBES، CNBC