کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە

01:11 - 2025-06-08
کوردستان
70 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوەباران هەیە.

دەشلێت، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە

راشیگەیاندووە، سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک کات و شوێندا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، تاوەبارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.

کەشناسی هەرێم ئەماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ خێرایی با هەندێک جار دەگاتە سەروو 30 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک : 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی

بابەتە پەیوەندیدارەکان