دەرچوویەکی خولی 16ی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان بە ناوی گەرمیان کە ئەڵقەی هاوسەریی لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا گۆڕیەوە، کچی تێکۆشەری دێرینی یەکێتی لە هەولێر، خالید گڕاوییە و بەبۆنەی تەواوکردنی کۆلێژی سەربازیشەوە سوپاسی باوک و دایکی دەکات کە یارمەتیان داوە یەکێک لە ئامانجەکانی ژیانی بەدیبهێنێت.
نووسینێکی کورتی گەرمیان خالد گڕاوی لە واڵەکەی خۆی لە فەیسبووک:
سوپاس بۆ خوای گەورە
سوپاس بۆ خێزانەکەم بە تایبەت دایکم و باوکم یارمەتیان دام ورەم بەرزبێ و رێگایەکی دوور لە ماڵ و خێزان ببڕم بۆ بەدەستھێناننی یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانم، ئەویش کارێکی جەنگاوەری و پڕ لە هێزی جەستەیی و سەربازی بوو، تا بتوانم لەو رێگایەدا پەرە بەپیشەی سەربازی و لایەنی یاسای خۆم بدەم، ئەویش بە بەدەستھێنانی پلەی( ملازمی دوو ) بوو دوای خوێندن بە شێوەیەکی ئەکادیمی، لە کۆلێژی سەربازی سێی قەڵاچوالان.
تا بتوانم لەم رێگایەدا خزمەت بە یاسا و لایەنی سەربازی بکەم لە (دادگای سەربازی).
ملازمی مافپەروەر: گەرمیان خالد گڕاوی