دوێنێ، كە هاوكاتی 34هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستانە، ژمارە 865ی رۆژنامەی (ژیانەوە) بەناونیشانی 34 ساڵ خەباتی بەردەوام، كەوتە بەر دیدەی خوێنەرانی.
ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی (ژیانەوە)، كە یەكێتیی ژنانی كوردستان مانگی دوو جار دەریدەكات، تایبەت كراوە بە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستان و لە هەشت لاپەڕەدا جگە لە بەیاننامەی یەكێتیی ژنانی كوردستان، چەندین بابەت لەسەر كار و چالاكی و نووسین و هەواڵی جۆراو خراونەتەڕوو.