ئەردەڵان عەبدوڵڵا لە سایتێكی فەرەنسیدا

10:52 - 2023-11-06
هەمەرەنگ
269 جار خوێندراوەتەوە

ماڵی ئێمیل زۆلا لە فەرەنسا، کە سەنتەرێکی ئەدەبیی فەرەنسییە و تایبەتە بە نووسەری ناسراوی فەرەنسا ئێمیل زۆلا، پێش ماوەیەک لە پەیچ و سایتی تایبەتی سەنتەرەکە، بابەتێکیان لەبارەی کار و بەرهەمەکانی نووسەر و وەرگێڕ ئەردەڵان عەبدوڵڵا بڵاوکردەوە، باسی دوایین سەردانی وەرگێڕ دەکات بۆ سەنتەرەکە.
 لە وتارەکەدا هاتووە.
زۆلا لێرە و  لە شوێنەکانی ترەوە
چەند هەفتەیەک لەمەوبەر  محەمەد سدیق و ئەردەڵان عەبدوڵڵا  سەردانیان کردین، ئەردەڵان عەبدوڵڵا نووسەر و وەرگێڕێکی  کوردە شارەزایی لە کار و بەرهەمەکانی زۆلادا هەیە. بەم بۆنەیەوە چەند کتێبێکی زۆلا کە خۆی وەریگێڕاونەتە سەر زمانی کوردی.هەروەها بابەتێکی رۆژنامەوانی کە باس لە زۆلا و دۆسێی درێفوس دەکات، پێشكەش کردین. ئەمەش گەنجینەیەکی جوان بوو کە لە دوورەوە دەستمانکەوت، ئەمەش مایەی خۆشحاڵیمان بوو. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان