حکومەتی ئەڵمانیا کۆچەران رەوانەی وڵاتانی تر دەکات

09:54 - 2023-11-11
جیهان
491 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ئەڵمانیا لە نوێترین رێکاریدا بۆ چارەکردنی قەیرانی کۆچەران لە وڵاتەکەیدا، پرسی ناردنی کۆچەران بۆ کەمپی تایبەت لە وڵاتانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا تاوتوێ دەکات.
هاوکات نوێنەرایەتی کۆمسیۆنی مافی کۆچەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند: هەوڵەکەی ئەڵمانیا لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و پێویستە ئەو کۆچەرانەی دەبرێنە کەمپی کۆچەران لە وڵاتانی تر، بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و سەرجەم مافەکانیان رەچاو بکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە ژمارەیەکی زۆری کۆچەر روویان لە ئەڵمانیا کردووە و چاوەڕێی وەرگرتنی مافی مانەوەن. بەڵام بە هۆی تاوتوێکردنی دۆسێیەکانیانەوە، هێشتا حکومەتی ئەڵمانیا رازی نەبووە ئەو کۆچەرانە لە ئەڵمانیا نیشتەجێ ببن.
هەروەها تەنیا لەمساڵدا 267 هەزار و 384 کەس داوای مافی مانەوەیان لە ئەڵمانیا کردووە.

سەرچاوە: UNHCR

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان