قوباد تاڵه‌بانی "ده‌ستپێشخه‌ری شۆڕشی داتا" له‌یه‌كه‌مین كۆنفرانسی مید پێشكه‌ش ده‌كات

03:56 - 2023-11-13
کوردستان
454 جار خوێندراوەتەوە

بە چاودێری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یەكەمین كۆنفڕانسی مید لەژێر تەوەری (دەستپێشخەری شۆڕشی داتا و چارەسەرە زیرەكەكان) بۆ گەشەپێدانی هەرێمی، لە سلێمانی سازدەكرێت.
لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، بڕیارە سبەینێ 14-11-2023، وەك بەشێك لە زنجیرە چالاكییەكانی تایبەت بە ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی، یەكەمین كۆنفڕانسی مید بۆ گەشەپێدانی هەرێمی دەستپێبكات، كە خۆی لە گفتوگۆكردن لەسەر رۆڵی زانستی داتا لە بڕیاردانی ستراتیژی و بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا زیرەكەكان بۆ پەرەپێدانی گەشەی ئابووریی بەردەوام و باشتركردنی كوالێتی ژیان دەبینێتەوە.
ئامانجە سەرەكییەكانی كۆنفڕانسەكە بریتین لە، داڕشتنی چەند ستراتیژێك بە ئامانجی بەردەستكردنی داتا، هاندانی كەلتورێك كە گرنگی بە بەكارهێنانی داتا بدات، هەروەها بەكارهێنانی چارەسەری زیرەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی گەشەپێدانی هەرێمی، ئەمە جگە لەوەی كۆنفڕانسی مید وەك سەكۆیەك بۆ پیشاندانی پڕۆژە جیاوازەكان كار دەكات، كە جەخت لە رۆڵی سەرەكی بەڕێوەبردن و بەكارهێنانی كارامەیی داتا لە بوارەكانی پلاندانان، بڕیاردان و داڕشتنی سیاسەت دەكاتەوە.
دەستپێشخەری شۆڕشی داتا هەوڵ دەدات توانای زانستی بخاتەڕوو، بۆ پاڵنانی گۆڕانی كۆمەڵایەتی و گەشەی ئابووری بەردەوام، كە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە لە هەرێمی كوردستانی عیراق دەستپێدەكات، ئەمەش دروستكردنی مۆدێلێكە كە بتوانرێت بۆ شار و پارێزگاكانی دیكە لە سەرانسەری وڵاتدا دووبارە بكرێتەوە.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان