شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: بە دەنگدان كوردستانیبوونی كەركوك بسەلمێنینەوە

11:16 - 2023-11-14
کوردستان
368 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە چەمچەماڵ، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە چین و توێژە جیاوازەكانی شارەكە كرد و لە كۆبوونەوەكاندا باسی لە گرنگی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و بەشداریی هاووڵاتیان لە پڕۆسەكەدا كرد.
لەمیانی كۆبوونەوەكاندا، كە مستەفا چاڵاوی ئەندامی سەركردایەتی ئامادەیبوو، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ باسی لە گرنگی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان كرد و وتی: بەدرێژایی مێژوو كورد بەرگریی لە كەركوك كردووە و بە خوێن پاراستووێتی، ئەمجارە بۆ گەلی كورد دەرفەتێكی زێڕین هاتۆتە پێش بە دەنگدان كوردستانیبوونی كەركوك و ئەم ناوچانە بسەلمێنینەوە و داكۆكی لە خەڵكەكەی خۆمان بكەین لە شارەكە.
هەر دوێنێ لە چەمچەماڵ، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ پارێزەرانی سنوورەكە كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ بە گرنگییەوە باسی لە رۆڵی پارێزەران كرد و هانیدان كە چالاكانە بەرگری بكەن لە مافی خەڵك و سەروەربوونی یاسا.
بەشێكی تری كۆبوونەوەكە، گفتوگۆكردن بوو لەبارەی كاری داهاتووی پارێزەرانی سنوورەكە و رۆڵیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، پارێزەرانی راسپارد رۆڵی خۆیان بگێڕن و بەشێكی گرنگ بن لە هاندانی خەڵك بۆ دەنگدان بە كاندیدەكانی یەكێتی و هاوپەیمانیی ١٤٢ی كەركوك هێز و ئیرادەمانە.

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان