لە چەند توێژینەوەیەکی هاوبەشدا سەبارەت بە بەشداریکردنی ژنان لە کۆنفرانس و چالاکییە زانستی و رووناکبیرییەکاندا، دەرکەوت ژنان کەمتر پرسیار دەکەن و پرسیارەکانیان بۆ شوێن و کاتی تر هەڵدەگرن.
هاوکات ئەوەش ئاشكرا کرا پیاوان بە رێژەی 67% پرسیارەکانی خۆیان دەکەن بەڵام ژنان بە هۆی چەند هۆکارێکی دەرونی و ناوەکی پرسیارەکانیان ناکەن یان لە پەراوێزی سیمینار و کۆنفرانسەکەدا دەیکەن.
لەو توێژینەوانەدا، کە لە 250 کۆنفرانس و سیمینار و لە 10 وڵاتدا کۆکراوەتەوە، ژنان باوەڕیان بە تواناکانی خۆیان نەبووە بۆیە پرسیاریان نەکردووە یان پێیان وا بووە لە ناوەڕۆکی سەرەکی بابەتە تێنەگەیشتوون.
سەرچاوە: BBC